بەڵێ بۆ سەروەری یاسا
شـیرین یـونس
ئێمە بەوپەری سەربەرزی و بەدەنگێکی دلێر دەڵێن بەڵێ بۆ سەروەری یاسا ، بەڵام دەبێت بپرسین کێن ئەوانەی بەناوی سەروەری غەدر لەیاسا دەکەن و یاسا شکێنی دەکەن و بەردەوام داڵدەی بکوژ و تاوانباران دەدەن ، ھەموو خەلکی کوردستان ئەو راستیە دەزانن لە یاسا شکێنی دەستوەردان لە کاروباری دادگاکان حزبەکەی ئێوە یەکەمی بێ رکابەرە .
ئێمە نە سینارۆ دادەرێژین و نە باوەرمان دەستێکەڵکردنە لە کاروباری دادگا کان ، بەلگەش بۆ ئەوە بۆ روداوی تیرۆکردنی عقید ھاوکار ھەر زوو سەرۆکی یەکێتی داوای لیژنەیەکی ھاوبەش بە چاودێری لایەنی سێیەمی کرد ، بۆ ئەوەی راستی چەواشەنەکرێت ، ئەم روداوە ناخۆشە بەلارێدانەبرێت بۆ تەسفیەو مەرامی حزبی بەکار نەیەت ، یەکێتی ئامادەیی ھەموو ھاوکارێکی دەربری ، بەلام بەداخەوە ئەو حزبەی ئێوە وەک ئەوەی ھەنگی لەدار دا دۆزیبێتەوە ؛ ھەر زوو دەستی کرد بە تۆمەت بەخشینەوە تاک لایەنە بۆ مەرامی حزبی رۆژێک پێش ھەلبژاردنی سەرۆک کۆمار سینارۆیەکی دروستکراوی دارشت و بلاوی کردەوە کە دلنیام خۆشتان باوەر بەخۆتان ناکەن ، پەتی درۆ تەمەنی کورتە ئەمرۆ یان سبەی راستی و ھەقیقەت دەردەکەوێت ، ئەو کات رووی راستەقینەتان بۆ خەلکی کوردستان دەردەکەوێت، لەبەردەم خواو خەلکی کوردستان شەرمەزارتر دەبن .
شـیرین یـونس
ئـەندامـی پـەرلەمـانی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP