ئەرشەد ساڵەیی وشەکری تاڵ

سمکۆ شوانی
23:07 - 2022-12-02

ئەرشەد ساڵەیی وشەکری تاڵ !!
 هیچ جێگای سەر سوڕمان نیە که بەڕێز  ارشد ساڵەیی هەڵگەڕاوە لە نەتەوەکەی خۆی  کێچ کەوتۆتە کەوڵی لەوەی کورد لە کەرکوک هەقی خۆی بە ڕێژەی بوونی خۆی بدرێتێ ، قیروسیا لەوەی باس لە مێژووی کەرکوک وخاوەندارێتی ڕەسەنی کەرکوک بکەین ، یا  باس لەوە بکەین لە مێژوی ئەم شارە چی کراوە وچی نەکراوە لە دژی گەلی کورد وسڕینەوی کورد لەم شارە ، سەرەڕای هەموو ئەمانەش هێشتا کورد بێ منەتە لەوەی سیاسەت ودەسەڵاتێک بتوانێ بە ئەقڵ ومەنتق کەرکوک لە کورد دابڕێ ، کەچی بەڕێز ئەرشەد ساڵەیی لە هەموو کەس زیاتر خۆی تێک داوە تا کورد لەم شارە هیچ نەبێت ، وەک چۆن لە تورکیا سیاسەتەی قڕکردنی کورد پەیڕەو دەکرێت ، لێرەش لە ئێراق بەگشتی و لەکەرکوک بەتایبەتی ئەوەبکرێت ، زۆر دەمێکە کورد دەیەوێ لەگەڵ سیاسیە تورکمانەکانی کەرکوک ئەوانەی کورد ناخوێننەوە گفتوگۆ بکەن وبڕوایان پێ بهێنێ بێنەوە هۆش خۆیان و واز لەو زوڕنا ژەنیە بهێنن بۆ بێگانە ، بۆئەو دەسەڵاتانەی دەیانەوێ بەناوی ئایین ونەتەوە ، زەوی داگیر بکەن .
 من دەڵێم بۆ چارەسەری  کێشەی کورد لە کەرکوک بەتایبەتی لەگەڵ تورکمانە ڕەفتار گورگە بۆرەکان   کەی سیاسەکانی کورد توانیان؛ تورکیا بەوە ڕازی بکەن گەلێک هەیە بەناوی کوردەوە وهاوبەشە لە تورکیا ئەوسا دەتوانین پیاوێکی وەک بەڕێز ارشد ساڵەیی بڕوا پێ بهێنین کورد لە کەرکوک ٦٠٪ پێک دەهێنێ تۆ بۆ دەتەوێ جارانی سفر(زیڕۆ)ی بکەیت وەک چۆن  لە تورکیا کوردیان جارانی سفر کردوە .
ارشد سالەیی و هاو شێوەکانی  ۲۰ ساڵە لەکەرکوک بە ناتەباییەکانیان لەگەڵ پێکەوە ژیان ونەخوێندنەوەی کورد وەک خەڵکی ڕەسەن وخاوەن ماڵ  دەیانەوێ شەڕی نەتەوەیی لە کەرکوک هەڵگیرسێنن لەسەر داوای ئاغانیان وەک ئەوەی لە ٥۹ لەسەر هەمان داوا ؛ ئەمەیان کرد ،  بەداخەوە  ئەو شەڕە لە کەرکوک کرا  ئەمەیش بۆ ئەوەی بە دونیا بڵێن کوردەکان بۆ حوکم ڕانی دەست نادەن .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP