شه‌هیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆ ئەحمەد ئەحمەد ئاغا ناسراو به حاجی ئەسعەد کەتۆ ، ساڵی ١٩٤٩ له خێزانێكی شۆڕشگێڕی و کوردپەروەرە گوندی (دولێجان کەتۆ )ی سه‌ربه قه‌زای بەردەرەش سنوری پارێزگای دھۆك له‌دایكبووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌و گونده‌خوێندووه.
خاوه‌ن كه‌سایەتێکی دیار و دلسۆز خۆشه‌ویستی ده‌ورووبه‌ر بووه.
ساڵی ١٩٩١ له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و کاک کۆسرەت رەسول په‌یوه‌ندییكردووه به ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، به‌نهێنی نامه گۆڕینه‌وه‌یان له نێواندا هه‌بووه، خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بووه. شەھید ئەسعەد کەتۆ بە ھاوکاری برایەکی بەناوی حاجی فەیسەل کەتۆ کە ئیستا لە ژیانە پلەی جێگری لێپرسراوی مەلبەندی دھۆک ھەیە توانویەتی چەندین پلەو پۆست ببرێت دوا پلەی ئامر بەتالیۆن بوە دواتریش دەستە راستی موشیر ئاغا رەئیس عەشیرەتی گۆران بووە . مام جەلال و کاک کۆسرەت رەوسول شەھید ئەسعەد کەتۆ و حاجی فەیسەل کەتۆ و بنەمالەکەیان خۆش ویستتوە چونکە بنەمالەیکی دەست و داوین پاک و خاوەن ھەلویستن بۆیەش مام جەلال زۆر باوەری پێ ھەبووە زۆرجاریش رای سپاردوە بۆ کاری نھینی چونکە پەیوەندی باشی ھەبووە لە گەل سەرۆک عەشیرەتەکانی کوردستان.
له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی شۆڕش بوو، بۆیه هاوكاریی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی پزیشكی و زۆر پێداویستی دیكه.
له چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌ی بریندار‌و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ ناو پێشمه‌رگه، كاری گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكجار پێشمه‌رگه‌ی برینداری سه‌ختی رووبه‌ڕووكراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئایازانه ده‌یبردنه قوڵایی شاره‌كان و تا به‌ته‌واوی چاك ده‌بوونه‌وه ئاگاداریان بوو، پاشان ره‌وانه‌ی شاخ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی ده‌كردنه‌وه،
بەژداری چەندین شۆرەش و شەری دەڤەرەکەی کردووە وەک شەری کانیلان وکارەباو بێبات و چەندین شوینی تریش
له‌به‌ر ئه‌وه ببووه متمانه پێكراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و شۆڕش.
شەھید ئەسعەد کەتۆ هه‌میشه له پێناو پێشمه‌رگه‌دا ژیانی خۆی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه، پیاوێكی قاره‌مان و نیشتمانپه‌روه‌رو شۆڕشگێڕی ده‌ڤه‌ری بادینان بوو، هه‌ڵوێسته‌كانی له پێناو خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، جێگه‌ی ستایش و شانازییه.
ئه‌و پیاوه مه‌رده تا سه‌ر وه‌فاداری كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تی و رێبازی مام جه‌لال بوو، له راپه‌ڕینی 1991 له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان بینیوه له چالاكیی پێشمه‌رگانه و راماڵینی هێزو ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له قه‌زای بەردەرەش و ئاکرێ و دەڤەری گۆرانەتی ده‌وروبه‌ران.
شه‌هید ئەسعەد کەتۆ كه سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیر‌و له‌سه‌رخۆ و هێمن بوو، پیاوێكی ناوداری عه‌شیره‌تی گۆرانەتی بوو، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی ژیاوه‌و خاوه‌نی ئامانج و تایبه‌تمه‌ندی جیاواز بووه.
ئەسعەد کەتۆ له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی یه‌كێتی كردووه له قه‌زای بەردەرەش وده‌وروبه‌ری، به‌لێهاتوویی خۆی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و پێگه‌ی یه‌كێتی له قه‌زای بەردەرەش بە گشتی و ناحیەی روڤیا و دەڤەری گۆرانەتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوقایم بكات. توشی نەھامەتی زۆر بووە لەلایەن ھیزی دەسەلاتداری دەڤەرەکە بەلام قەت کۆلی نەداوە بگرە چەندین جار توشی گرتن و دەربەدەری تالان کردن بونەتەوە دواجاریش لە ژێر زەبرو زەنگی حزبی دەسەلاتی دەڤەرەکە لە رۆژێکی وەك ئەمرۆدا و ٣٠/١٢/٢٠٠٢ شەھید کرا ..
ئیستاش خانەوادەی کەتۆ بەردەوامن لەسەر رێبازی پیرۆزی مام جەلال خاوەنی پێگەی تایبەتی خۆیانن لە دەڤەری بادینان
نوسین کۆسرەت فەیسەل کەتۆ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP