هەبوو نەبوو سەرۆکی حکومەتێک هەبوو..!

شيرين يونس
17:06 - 2023-01-20

*هەبوو نەبوو سەرۆکی حکومەتێک هەبوو..!*
من کردەوەکانی باس دەکەم، ئێوەش بۆم هەڵبێنن کێیە؟، هەرکەسێک بیزانێ کێیە من دیارییەکی پێ ئەبەخشم.!
* ئەم سەرۆکی حکومەتە بێکەڵک و کەم ئەزموونە.
* لەبری ئەوەی کێشەی هاوڵاتیان چارەسەر بکات، خۆی بۆتە کێشە بۆ میللەتەکەی.
* زیاتر لەهەمووان، حیزبەکەی خۆی گیریان پێوە خواردووەو هەر دەبێ نازی هەڵبگرن.
* حکومەتی کردۆتە ئامرازێک بۆ حیزبەکە، لەناو حیزبەکەشی بۆ باڵێ خۆی و بابی بوو.
* مووچە لەشارێک ئەدات، لەشوێنێکیتر ئەڵێت خۆتان بیدەن.
* نەوتی میللەت هەڕاج دەکات و بەکەلە ڕەقیش لەگەڵ ناوەند رێک ناکەوێت.
* رۆژنامەنوس بە کۆمێنتێک دەکات بەجاسوس لەدادگادا.
* لەسەری ....... سەرەوە دادەنیشێت و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش دەوام ناکات.
* ئەڵێن مێشکی پۆلیسییە، کەچی لە وەشا سینارێۆکانی کەشفن.
* کۆرۆنای نەگرت چونکە ڤایرۆسەکە باش دەیناسی کە خۆی چ ڤایرۆسێکە.
* حەز ناکات کەس دەسەڵاتی هەبێت، تەنانەت خزمێکی خۆی پلەی باڵایە، لەترسا لەکۆنگرە گەڕی پێکرد.
* شتەکانی تر ناڵێم چونکە یەکسەر ئەزانن کێیە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP