کورد وتەنی بیدوێنە شەرحی خۆی دەکا
لاوێن ئەبو زێد
کەمال کەرکوکی بەناوی پارتییەوە دەڵێت
مەحاڵە رێگە بە یەکێتیی بدەین جارێکی تر پۆستی پارێزگای کەرکوک وەربگرێتەوە
ئەو قسەیەی کەمال کەرکوکی هەر کەسێکی تر بیکردبایە دەیان بوختان و وەڵام و وەڵام کاری لێدەکەوتەوە و پارتیەکان بە درۆیان دەخستەوە و وایان نیشان دەدا کە ئەوەندە لە خەمی کەرکوک و کەرکوکیەکانن ئەوەندە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی کەرکوک دەکەن کە ئەوان هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پارێزگاری کەرکوک کوردبێت گرنگ نیە چ لایەنێکە .
کەمال کەرکوکی باسی زۆرترین دەنگی کەرکوک دەکا بێ ئاگا لەوەی کە ژمارەی کورسیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەموو هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی کورسیەکای پارتی زیاترە ، باشە ئەگەر وایە بۆ لە کوردستان لافی زۆرترین ژمارەی کورسی لێدەدەن و بەم نەفەسەوە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دەکەن بەڵام لە کەرکوک باسی ژمارەی دەنگی کاندید دەکەن دیارە بانێک و دوو هەوایە ، دڵنیام کەمال کەرکوکی ئەوەندە بێ ئاگا نیە و ئەوەندەش کەم ئەزمونی سیاسی نیە نەزانێ ژمارەی کورسی حوکم دەکا نەوەک ژمارەی دەنگی کاندید
ئەویش ژمارەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا پۆستی پارێزگار یەکلایی دەکاتەوە نەوەک ئەنجومەنی نوێنەران بەڵام کێ ئەو قسانەی پێدەکا اللە و اعلم ، ئەگەر پارتی و کەمال کەرکوکی لافی ئەوە لێدەدەن ژمارەی کورسیەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایان زۆرە دەبێ ئەوەش بزانن کە لە کۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک یەکێتی و پارتی بە یەک لیست چونە هەڵبژاردنەوە و پارتی زیاتر لە نیوەی کورسیەکانیان بە دەنگی یەکێتی بە دەست هێنا ئەوەش زۆر ڕونە کە یەکێتی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یان چونە پەڕلەمانی عێراق و لە شوێنیان ئەندامانی پارتی شوێنیان گرتنەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP