سەروەری
شەهیدی سەرکردە کاک عبدالرزاق
مەلا شاخی
ئەگەرچی هەڤاڵ عەبدولرزاق لەنێوخزمانی خۆمان لە
گوندەکانی (ئۆمەرگومەت)و(مەرزیخە)ی ناوچەی (شێخ بزێنی) تەمەنی مناڵی ولاوی بەسەربردبوو،
بەڵام لەوسەردەمەدا یەکترمان نەدەناسی.
یەکەم جار لەساڵی ١٩٧٣ لەکەرکوک یەکترمان ناسی،
هەر هەمان ساڵ لەرێگای ئەوەوە لە (ئوتێل ئاشتی) لە پاڵ بانکی رافیدەین کەدەکەوتە بەرانبەر(چایخانەی
مجیدیە) رێبازی (کۆمەڵە)م ناسی.
کاک عەبدولرەزاق لەکاری رێخراوەیی و پێشمەرگایەتی
دا نموونەی دڵسۆزی و ئازایەتی و جوامێری بوو، لەسەردەمی پێشمەرگایەتیشدا هەمیشە وەک
سەرکردەو فەرماندە جێی ئومێدی کەرکوکیەکان و هەولێرییەکان و هەموو دڵسۆزانی(ی.ن.ک)بوو.
لە ڕۆژی ٢٨-٣–١٩٩١ لە (باجوان)ی رۆژئاوای کەرکوک
لە بەرگرییەکی قارەمانانەدا گەیشتە کاروانی شەهیدان
روحی شاد
* ژیاننامهی شههید
ـ عبدالله محهمهد عومهر ناسراوبە
(عبدالرزاق)
ـ ساڵی 1948لە گوندی (ئۆمرگومەت) ناحیەی(سێگردکان)لە
دایک بووە.
ـ سەرەتا لەگوندی (مەرزیخە)لەلای باوکی (قورئان
و ئەحمەدی)خوێندووە.
دواتر دەچێتە (هەولێر)و لە قوتابخانەی ئاینی دەست
بە خوێندن دەکات، هەر لەوێ قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات.
- ساڵی 1967 بۆدرێژەدان بەخوێندن دەچێتە شاری کەرکوک، هەرلەوێ قۆناغی
ناوەندی تەواو دەکات، بەڵام ئەو ماوەیە شانبەشانی خوێندن بۆ دابینکردنی بژێوی لە
ناو(فندق سلام)کە دەکەوتە تەنیشت بانکی رافیدین، چایخەنەیەک دادەنێت. لیرەوە تێکەڵ
بە سیاسەت دەبێت، ئەوهاورێیانەی هاتووچۆیان دەکردو بە بیروباوڕی (کۆمەڵە)
ئاشنابوون بریتی بوون لە(عەلی بچکۆل، فەریدون عبدالقادر، ناسیحە سوو، مەلا شاخی)
جگە لەم هەڤاڵانەی سەرەوە بەهۆی خزمایەتی نزیکی
لەگەل شەهید (مامۆستا قادرمەلاعومەر گومبەتی) کاریگەری زۆریان بەسەریەکەوە هەبوو.
شەهید عبدالرزاق لەسەرەتای لاوییەوە پەیوەندی
کردبو بە(پارتی)یەوە و یەکێکش دهبێت له لایەنگیرانی باڵی (م.س).
- ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕش دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە گەرمیان و
شارەزوور.
- دوای نسکۆی 1975 دەگەڕیَتەوە کەرکوک و پاشان هەولێر، سەرلەنوێ بە نهێنی
درێژە بەکاری سیاسی (کۆمەڵە) دەکاتەوە .
- ساڵی 1976لەگەڵ (شوکریەخان)هاوسەرگیری دەکات وخێزان پێکەوە دەنێ..و دەست
بە کاسبی دەکات..
- ماڵەکەی دەبێتە مەکۆی کاری نهێنی(کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان)
- ساڵی 1977 بەهۆی ئاشکرابوونی چەند هەڤاڵێکی و(اعتراف)کردن لەسەری لە
شارۆچکەی مەخمووردەسگیر دەکرێ،ماوهی نۆمانگ بێ سەرشوێن دەبێت.
پاشان هەواڵی دەزانن کە لە(هیئەی خاصە)ی کە
رکوکە ، دوای ئەوەی هەندێ لەهەڤاڵەکانی لەسێدارە دەدرێن، بەهۆی خۆڕاگرییەوە لەژێر
ئازاروئەشکەنجە هیچ نەدرکاندنی، ماوەی ( 10 ) ساڵ زیندانی بۆ دەبڕنەوەو رەوانەی زیندانی
(ئهبوغرێب)ی دەکەن.
لەکۆتایی ساڵی 1979 بەهۆی لێبووردنی گشتییەوە
ئازاد دەکرێت، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ(هەولێر)بێ گوێدانە چاودیریکردنی لهلایهن
سیخوڕەکانی رژێمهوه ژیرانە درێژە دەداتەوە بە کاری رێکخستن و سەرپەرشتی بەشێک لەرێکخستنەکانی
هەولێر دەکات.
ـ شەهید لەساڵی 1984 لەسەر داوای سەرکردایەتی کۆمەڵە
دەچیتە شاخ و دەکرێتە بەرپرسی (رێکخراوی 2 ی هەولێر)کە بارەگاکەی لە گوندی (توتمێ)ی
خۆشناوەتی بوو .
ـ ساڵی 1988 لەدوای ئەنفالەکان لەکاتی پاشکشی
کردنی (ه.پ.ک) بۆ سەرسنوورەکانی ئێران، مناڵەکانی لەشاری (مەهاباد) دەگیرسێنەوە .
لەکاتی شەهید بوونی خێزان ومناڵەکانی هەر لەوێ
بوون و (20 ) رۆژ دوای شەهید بوونی هەواڵیان زانی.
- شەهید چوار جگەرگۆشەی بۆ نیشتمان بەجێهێشتووە بە ناوەکانی (هەڵمەت،
تارا، تۆڵە، ئالان).
بەداخەوە لە رۆژی
28\3\1991 لە گوندی(باجوان) لەنزیک کۆمپانیای نەوتی کەرکوک شەهید کرا.
پاش گفتوگۆی بەرەی کوردستانی لەگەڵ رژێم لەمانگی
نیسانی 1991تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ گۆڕستانی(دارەتوو)لە هەوڵێر .
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP