ئێمە سێ ساڵە نەسیحەتتان دەکەین

شيرين يونس عه‌بدوڵا
17:52 - 2023-04-08

خەڵکی کوردستان شاهێدن ئێمە سێ ساڵە داوادەکەین ، هاواردەکەین ، ڕێتان پێنیشان ئەدەین کەچی ئێوە کەڕوو ڵاڵن ، کۆڵەوارن ، ئێمە سێ ساڵە پێتان دەڵێین حکومڕانی وانابێ و سەری خۆتان و خەڵکیش مەخۆن ، ئێمە سێ ساڵە هۆشداریتان پێدەدەین تەسەڕوفی چەتەگەری جیایەلەگەڵ حکومڕانی ، ئێمە سێ ساڵە پێتان دەڵێین تۆزێک نیشتیمانی و نەتەوەیی بن ، ئێمە سێ ساڵە پێتان دەڵێێن ووتەبێژی حکومەت و وتەبێژی حیزب جیان و مەیکەن بە منداڵبازاڕی ، ئێوەش سێ ساڵە دەیان قەراری هەڵەو دەیان  پایەی حکومداریتان شکاند ، ئێوە سێ ساڵە دەیان قەیرانتان بەسەر خەڵکدا هێنا ، ئەگەر حکومڕانی نەزانن بۆئێوە ئاساییە بەڵام هەروەک نەریتێکی عەشایەریش بێ خۆ دەبێ ووتەبێژەکەتان فێری ئەدەب بکەن ، فێری مێژوی حیزبەکەتان و مێژو و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانی بکەن

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP