یەکێتیی و کۆمەڵگە ئاوێتەی یەکترن

حسن بێگەڵاسی
19:12 - 2023-04-12


مێژووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ، لێوان لێوە لەشانازی و سەروەری و داستان ،هیچ هێزێک بەرتەقای یەکێتیی لەپێناو گەل و ووڵات خوێنی نەبەخشیوە بەخاک ، ئەمەش بۆ یەکێتیی گەورەترین سەرمایەیە ، چونکە بەخشینی خوێن لەپێناو بەرگریکردن و پاراستنی نیشتیمان و پاراستنی ئەخلاقیاتی تاک و کۆمەڵگە ئەو پەڕی شانازی وهیمەت بەرزی و ژیان دۆستی و مرۆڤ دۆستییە .

    
بەدرێژایی مێژووی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان  یەکێتی چ لەشەڕلەڕووبەڕووبوونەوەی لەگەل دووژمنانی گەل چ لەئاشتیدا هەمیشە  پێشەنگ و پێشەوا و داینەمۆ بووە، جەماوەرو کادرانی یەکێتیی شانازی بەڕابردووبەمێژووی حزبەکەمانەوە دەکەین ، مێژوو شاهیدوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە کە یەکێتییەکان ئامادەگی تەواوی هەبووە بۆ بەرگری و فیداکاری لە وڵاتەکەی خۆی ئەمەشی بەواجب زانیوەو دەزانێت  .    

 

لەوسۆنگەیەوە یەکێتیی و جەماوەر ئاوێتەی یەکترن هەمدیسان یەکێتییەکان بوونەتە هیواو ئومێدی گەورە بۆ ئێستاو دواڕۆژی  گەلی کورد و هەرچوار پارچەی کوردستان  . 

 

وەلێ تاوەکو کورد خاوەنی هێزێکی شۆڕشگێڕو قارەمان و نیشتیمان پەروەری وەکو یەکێتیی بێت ، بەدڵنیاییەوە ئەستێرەی کورد هەر بەگەشی و پڕشنگداری و سەربەرزی دەدرەوشێتەوە ، لەو کڵاو ڕۆژنەیەوە یەکێتیی ڕۆژ بەڕۆژ  ناو ناو بانگی زیاتر لەناو کۆمەڵگە و ڕۆژهەڵاتی ناوین و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرزی و دەمێنێتەوەو دەدرەوشێتەە   .      

 

ئەوەی ماوە بگوترێت وەلێ مێژووی یەکێتیی و ڕابردووی یەکێتییەکان پێویستی بەتاقی کردنەوەو تەجروبە نییە ،بۆ دۆستەکانی وەفاداری و شانازی و سەرکەوتنی تۆمارکردووە ، بەپێچەوانەش بەنەیارەکانی سەلماندووە یەکێتیی چ هێزێکی قارەمان و نیشتمان پەروەرو ئازاو دلێرە لەڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دووژمنانی گەلی کورد  .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP