ئەنفال برینێکی ساڕێژ نەبوو

پۆڵا تاڵەبانی
22:55 - 2023-04-13

 
تاوانی ئەنفال برینێكی ساڕێژنەبووە خزمەتكردنی زیاتری  نەوە و وارس و كەس وكاری ئەنفالكراوان و هەوڵدان بۆ  قەرەبوکردنەوەیان لە هەموو رویەکەوە ئەرکی  هەمووانە  

( ٣٥ ) ساڵ لەمەوبەر‌ ڕژێمی لەناوچووی بەعس له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی له‌ناوبردن و سڕینەوەی گه‌لی كوردستان به‌ ( ٨ ) قوناغ تاوانی ئه‌نفالی ئه‌نجامدا.

قۆناغەكانی ئەنفال زۆربەی ناوچه‌كانی كوردستانی باشووری گرته‌وە و بەو هۆیەشەوە 182 هه‌زار هاوڵاتی بێتاوانی کوردستان راپێچی مه‌رگی بەکۆمەڵ کران ولەبیابانەکانی ناوەڕاست وخوارووی عێراق 
زیندەبەچاڵ کران،تائێستاش گۆڕی زۆرینەیان نادیارەنزیکەی پێنج
هەزار گوندی کوردستان ڕووخێنران و پاشانیش سوتێنران

لە یادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالدا جەخت دەکەینەوە، شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ دوای رژێمی له‌ناوچوو به‌رده‌ست كه‌وتوون، تاوانی جینوسایده‌ و به‌ ئامانجی کۆمە‌ڵكوژی و له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، هه‌روەك چۆن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له‌ بڕیاره‌كه‌یدا به‌ تاوانی جینوساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ  ناساندوویێتی.

بۆیه‌ داواكارین کۆمەڵگای  نێوده‌وله‌تى له‌ سەر بنه‌ماى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ و بڕیارى دادگا ئه‌م كه‌یسه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ جینۆساید بناسێنن و وه‌ك كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكەن.

هه‌روه‌ها داوا له‌ حكومه‌تی عێراقى فیدراڵ ده‌كه‌ین، پشت به‌ست به‌ بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق و ده‌قی مادده‌ی (132)ى ده‌ستوری عێراق و بریارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2018 ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق قه‌ره‌بووی شایسته‌ی قوربانیانی ئه‌نفال بكاته‌وه‌ و چیدى ئه‌م پرسه‌ پشتگوێ نه‌خات.

.

نەمری بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ نەوە و وارس و کەسوکاری ئەنفالکراوان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP