وەڵامێک بۆ توتیەکە
ئەمین هەریری
هێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتاری پارتی، هەندێک قسەیان پێکردووە گوایە پارەو داهات لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە بەهەدەر دراوە، بەپێویستمان زانی وەڵامێکی بدەینەوە بۆ ئەوەی وەڵامەکە بگەیەنێت بە ئاغا لۆکاڵییەکانی.
یەکەم: هەر پارەیەک کە دێت لە هەولێرەوە وەک بەشێک لەمووچە، ئەوە خێری سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی نییە کە شتی وەهای لێ ناوەشێتەوە، بەڵکو ئەوە داهاتی نەوتەو بە ویستی خۆیان نییە کە ئەینێرێت.
دووەم: هەموو مانگێک لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی ٩٠ ملیار دینار بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچە تەرخان کراوە، ١٥ ملیاری دەڕواتەوە هەولێر وەک بودجەی موچەی سیادی.
سێیەم: هێڤیدار، ئەزانێ داهاتی ئیبراهیم خەلیل مانگی پێشوو ١٣٩ ملیار بووە؟ ئایا ئەزانی ئاغاکەت تەنها ٦٤ ملیاری گەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنەی هەولێر! ئەی ئەویتری چی لێهات؟ بێگومان بەڵێ دەزانیت بەڵام ناوێریت و نوقەت لێوەنایەت ! دەبا پێت بڵێین چی لەپارەی دزراوی ئەم میللەتەو خەڵکی سلێمانی دەکرێت ( ئەسپی عەرەبی رەسەنی پێدەکڕێت ، فەوجی نایاسایی پێدروست دەکرێت ، میلیشیای سوشیال میدیای بێخاوەنی پێدروست دەکرێت ، درۆنی زەبەلاحی بۆ دوژمن پێدەکڕێت ! چاکەتی گران بەها کە نرخەکەی ٢٤٩٠ دۆلاریە پێدەکڕێت ، ویژدان و بیروباوەڕی خەڵکی پێدەکڕێت ، کەسانی لەیاسا هەڵهاتووی پێ پارەدار دەکرێت ، ئەوە هەر باسی ئۆتۆمبێلەگرانبەهاکانیان و سەعاتەکەی دەستی ، یا خانووکەی گەڕەکی ئەمریکا ناکەین ؟ و نرخی هەموو ئەمانە بەجێ ئەهێڵین بۆ خۆتان .
چوارەم: ئەزانی سەرۆکی حکومەت وتوویەتی؛ ئەگەر لەبەغداوە تەواوی پارەی مووچە نەیەت، کەس باسی پاشەکەوتکردنی مووچە نەکات، وەکو پێشتر لێبڕین دەکەین!
پێنجەم: ئەزانی سەرۆکی حکومەت بەپلان دەیوێت داهاتی دەروازە سنورییەکانی سلێمانی وشک بکات.
شەشەم؛ هەموو ژمارەکانی هێڤیدار حوکمداری برا گەورەیان تێدایە و هیچیان راست نین، باقی والسلام.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP