ئاشتی ناوخۆێی هەرێم!

ئارام سەعید
18:51 - 2023-06-11

ئاشتی ناوخۆێی هەرێم! 
ئارام سعید

ئەفلاتون پێی وایە "ناکۆکی ناوخۆیی حوکمڕانی عەقڵانی لەباردەبات" لەبەرئەوەی ململانیی دەرونیی و ناکۆکی لەسەر دەسەڵات کارێک دەکات هاوڵاتی توانای گەیشتن بە حەقیقەتی لێ وون بێت، ئەم ململانێیە بیرکردنەوەی رۆشن ناهێڵێت و پرۆسەی بڕیاردان دەشێوێنێت.. بەمەش حوکمڕانیەکی دابەشبوو دروست دەبێت کەکاریگەری بۆ دەرەوەی خۆی تەواو لاواز دەکات. هەربۆیە رێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی گرنگە لەناو تاکەکانی کۆمەڵ و کۆمەڵگادا و بێ ئەوە سیستمێکی کاریگەر نابینین.... 
ئاشتی ناوخۆیی مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ ئاشتی دەرەکی، کانتی فەیلەسوف پێیوایە "ئاشتی بەردەوام" یەکەم مەرجی ئەوەیە سەرکردەکان " ئاشتی ناوخۆیی" بونیاد بنێن بۆ رێگرتن لە کۆسپەکانی دوژمنایەتی و دابەشبونی کۆمەڵایەتی. ئەم ئاشتیە ناوخۆییەش پیویستی بەقوربانیدان و دەستهەڵگرتنە لە ئارەزوە شەخسیەکان و بەرژەوەندی بنەمالەکان. 

پاش ئەوەی هەرێمی کوردستانتان لەت و پەت کرد ئێستا باسی قەوارەکە دەکەن، لەکاتێکدا دەمێ ساڵە ئەم هەرێمە بەسەر زۆنی زەردو وسەوزددا دابەشبوە، لە سالانی رابردوو دابەشبون لە لەمامەڵەکانی ئەنقەرە و تاراندا دەرکەوتن و ئێستاش بەیاسایی کرا لەبەغدا و دابەشبون پرۆسەیەکی بەردەوامە. 

لەکۆتاییدا، ئەو نیگەرانیە چیە کە لە پارێزگای ناڕازی هەیە؟ لەکاتێکدا هەرپارێزگایەک مافی خۆیەتی ماف و شایستەی هەبێت و سزانەدریت بەهۆی ململانێی سیاسیەوە، لەکاتێکدا شەفایەت بونیی نیە هۆکارەکەی تەواو نادیارە. ئەگەر دەتانەویت ئەم برگەیە کاری خۆی بکات و نەبێتە هۆی لاوازکردن ئەوا لەزوترین کاتدا هەڵبژاردنی ناوخۆیی بکرێت وهەموو پارێزگایەک نوێنەری خۆی هەبێت و ئەنجومەنێکی هەڵبژێراو کە نوێنەرایەتی سەنتەری پارێزگاو سەرجام قەزاو ناحیەکانی تێدابێت و ئەوان پارێزگار هەڵبژێرن، بڕیاربدەن نەک یەک حزب. کوردستان پارلەمانێکی هەبوو ئەویشتان بەداخستن و هەڵوەشاندنەوە دا، کە ئەگەر لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرایە دەبووە نوێنەر و بڕیاری کۆتایی دەبوایە لای پارلەمان بێت..کارێکتان کردوە خەڵک حوکمی زاتی سەدامیان پێ باشتربێت لەم حوکمرانیە...

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە