سەروەری و قەوارەی ھەرێم پارێزراوە لەچوارچێوەی دەستوردا

ڕۆژان شەھید حەمەڕەش
23:56 - 2023-06-11

رۆژان شەھید حەمەڕەش: سەروەری و قەوارەی ھەرێم پارێزراوە لەچوارچێوەی دەستوردا 

 
رۆژان شەھید حەمەڕەش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئەوانەی کە شپرزە بوون بە تەنھا بڕگەیەکی یاسای بودجە کە دژی جیاکاری و خۆسەپێنی و بڕیاری تاکڕەوی و یاری کردن بە ماف و ژیانی ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمەیە، دە با لەم سێ ساڵەدا کە ئەم یاسایەی تێدا جێبەجێ دەکرێت نیازپاکی خۆیان بسەلمێنن.
 
دەقی پەیامەکە...
مێژوو شاھیدە یەکێتی ھەزاران شەھیدی بۆ دروستکردنی ئەم قەوارەیە داوە ھەزاران کوڕی ئازا و خوێنی گەرم، دەیان سەرکردەی خوێنیان لە پێیناویدا بەخشیوە لە ئێستا و ئایندەشدا بە خەباتی مەدەنی بە سەنگ و ھێزەکەی کە لەو مێژووە پرشنگدارەیەوە وەریگرتووە، چاونەترسانە بەردەوام دەبێت تا ھەموو ھاونیشتیمانیان لە ناو ئەو ھەرێمەدا بێ جیاکاری دوور لە بڕیاری تاک لایەنەو خۆسەپاندنی بنەماڵەو حیزبی بە خۆشگوزەرانی بژین .
 
ئەوانەیش کە شپرزە بوون بە تەنھا بڕگەیەکی یاسای بودجە کە دژی جیاکاری و خۆسەپێنی و بڕیاری تاکڕەوی و یاری کردن بە ماف و ژیانی ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمەیە، دە با لەم سێ ساڵەدا کە ئەم یاسایەی تێدا جێبەجێ دەکرێت نیازپاکی خۆیان بسەلمێنن و پیشانی میللەتی بدەن کە تەنگەتاویەکەیان لە پێناو بەرژەوەندی حیزبێک و بنەماڵەیەک و تاکە کەسێکدا نیە .
 
ڕۆژان شەھید حەمەڕەش

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP