ئه‌و وته‌یه‌ی (گۆبڵز) وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ی هیتله‌ری دیكتاتۆر كه ده‌ڵێت:"درۆ بكه درۆ بكه تا بڕوات پێده‌كه‌ن" پێموایه ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه به‌رجه‌سته نه‌بووبێت و له‌مێشكی ئینسانه‌كان نه‌چه‌سپابێت، ئه‌وا له باشوری كوردستان و به دیاریكراوی له نێو فكر‌و ئه‌ندێشه‌ی پارتیییه‌كان، نه‌ك زۆر ره‌گی داكوتاوه‌و به‌هێزه، به‌ڵكو وه‌ك (حه‌قیقه‌تێكی موجه‌ڕه‌دو كۆنكرێت)ی لێهاتووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه وایان لێهاتووه خۆشیان به درۆكانی خۆیان بڕوا ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له كادیرانی پارتی، به‌رده‌وام به موناسه‌به‌و بێ موناسه‌به بالۆره‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و زۆرینه‌ی كورسی و ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێنه‌وه‌و پۆزی پێوه‌لێده‌ده‌ن و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی (كورد)ی هه‌رێمی كوردستانش بڵێت( سه‌ری چاویان برۆ) یه، باس له شه‌ڕی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی و له‌تكردنی كوردستان ده‌كه‌ن و رێگه‌ی دێگه‌ڵه‌ی پێشانده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر غه‌یره كوردێكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت (برا چاوڕه‌شه‌كان و قارداشه‌كان)، له‌ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێرو دهۆكش بێت، به كاروانی ئۆتۆمبیلی رازاوه گۆرانی بۆ سه‌دامی دیكتاتۆر بڵێن و به شان و باڵایادا بڵێن، یان وێنه‌و لۆگۆی (ئه‌تاتورك و گورگه بۆره‌كان) بشه‌كێننه‌وه، ئه‌وا هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته مێشێك میوانیان نیه .
هه‌موو كورد‌و جیهان و پارتییه‌كانش وه‌ك (سالار‌و ئه‌مسالی سالار) باش ده‌زانن و له رۆژی روناكش روونتره، كه پارتی چۆن ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و كورسییانه‌دا گرتووه، كه جگه له پاره‌و ترس و تۆقاندن و په‌لكێشكردن بۆسه‌ر سندوقی ده‌نگدان، به ته‌زویرو به‌ناو پێكهاته‌و و ئاواره‌و چی و چی، بوون به خاوه‌نی ئه‌و كورسییانه، كه‌چی وه‌كو قه‌وانی كۆن، هه‌موو رۆژێك ئه‌و درۆیه‌مان به گوێدا ده‌ده‌ن.
له‌ئێستادا كه كورد‌و هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌وپه‌ڕی لاوازیی سیاسی و ئابووری و دارایی و سه‌ربازیی .. هتد، دایه، كه‌چی له بری ئه‌وه‌ی بیر له رێگه‌و شێوازێك بكه‌نه‌وه كه چۆن بتوانرێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو چاكبرێنه‌وه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێم و كورد له مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌كان دوورخرێنه‌وه، كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی یه‌كێتی و حزب و لایه‌نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان و پشتوانییكردن و جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی داگیركه‌ران و دوژمنایه‌تیكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان.
پارتی به‌رده‌وام و له هه‌وڵی چه‌واشه‌كاریی و خۆڵكردنه چاوی هاووڵاتیان و وڵاتان دایه، كه هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌می و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نی دیكه، به‌تایبه‌ت یه‌كێتیدا هه‌ڵواسیێت و تۆمه‌تی بێ بنه‌مای بۆ هه‌ڵبه‌ستێت، بچوكترین ده‌رفه‌تش ده‌قۆزێته‌وه بۆ تۆمه‌تباركردن و ئیستیفزازكردنی سه‌ركرایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی.
پارتییه‌كان خۆیان له‌هه‌مو كه‌س باشتر ئه‌و راستییه ده‌زانن كه رۆڵی یه‌كێتی به تایبه‌تش رۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لال له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانیی و له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد چۆن بووه‌و چیی بووه، ئێستاش ئه‌وان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و رۆژ له‌دوای رۆژ چۆن ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه كه به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵی ئه‌م گه‌له به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی به‌ده‌ستهاتوون، چۆن ده‌كه‌ن به قوربانی به‌رژوه‌ندییه كه‌سی و حزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانی خۆیان و رۆژ دوای رۆژ پێگه‌و قه‌باره‌ی هه‌رێم له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی پارتی چۆن لاواز و دووچاری مه‌ترسیی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
ئێستاش دوای 32 ساڵ له شكست و فه‌شه‌ل، واباشتره بۆ خۆیان پێش خه‌ڵكی دیكه، پارتی واز له كینه‌و (ته‌كه‌بور)و خۆ به‌هه‌موشتزان بهێنێت و بیرێك له ئێستا‌و دوارۆژی (پڕمه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه) له‌م گه‌له بكاته‌وه، كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه دوژمنه‌كانی كه‌ڵبه‌ی لێتیژ ده‌كه‌ن و پیلانی ته‌فروتوناكردنی داده‌ڕێژن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP