بانێك و دوو هەوا

شێركۆ میروەیس
23:46 - 2023-08-04


لەئان و ساتی گەرمەی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە سنوری پارێزگاكانی عیراق و ناوچە دابڕێندراوەكانیش ئەگرێتەوە، بەرێز ئەكبەر حەیدەر كە لێپرسراوی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستانە لەخانەقین، لێدوانێكی لەبارەی هاوپەیمانیەتی لایەنە كوردستانیەكان داوە، مەترسی كەمبوونەوەی كورسیەكانی لایەنە كوردستانیەكان خستووەتەڕوو.
گرنگە پارتی بەیەك ئاڕاستە سیاسەتی خۆی بكات و وەك كورد دەڵێت" بانێك دوو هەوا" نەبێت، پێویستە لە كەركوك و نەینەواش هەست بەومەترسیە بكەن، هەمان هەڵوێستیان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی و یەك لیستی هەبێت، چونكە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوچەدابڕێندراوەكان یەك پاكێجن، بەردەوامیش جەختمان لە یەك هەڵوێستی و كاركردنی پێكەوەیی كردوە، بەڵام نەك بەسیاسەتی چەند ئاڕاستەو خۆڵكردنە چاوی خەڵك.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP