‎بۆچی یەکێتی لەکەرکوکەوە بڕیاری کۆنگرەی دا؟؟

مەھدی جەبار محمد
23:15 - 2023-08-20

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وەکو هێزێک لە ژیانی سیاسی خۆیدا هەمیشە لەقورسترین بارودۆخەکاندا خاوەن کردار و قسەی خۆی بووە وچارەسەری جیاواز و تۆکمەی هەبووە و گوێی بە ئاڵنگاریەکان نەداوە و ویستی روبەروبونەوە وبەرهەڵستی هەبوە. 
‎ لەرۆژی دامەزراندنیەوە سەرەڕای نەخوازراوی بارودۆخی ئیقلیمی و ناوخۆیی و ئاڵنگارییەکان توانی بۆهەموو ناوچەکە بسەلمێنێت، کەهێزی بەرهەڵستکاری و روبەروبوونەوەو قەیرانەکانەوە هاتوەتە بوون، ئەمرۆش سەرەرای مژارە سیاسیەکان و ئاڵنگاری و روداوە ئیقلیمی و ناوخۆییەکانی هەرێم و عیراق، یەکێتی لە قودسی کوردستانەوە بڕیاری بەستنی کۆنگرە دەدات، هەڵبەت بەتێڕوانینی من، گەلێک فاکتەر وا دەکەن ئەم هێزە لەم کاتەو لەو تەوقیتەدا و لەکەرکوکەوە بڕیاری بەستنی کۆنگرە بدات .
‎یەکەم : خودی ئەنجامدانی لەکۆنگرەی یەکێتی هەم روداوێکی سیاسی و هەم دۆخێک دەخولقێنێت کە زۆرینەی هێزە سیاسیەکانی عیراق لەو رۆژەدا لەسلێمانی کۆدەکاتەوە.
‎دووەم : ئەوە دەسەلمێنێت کە یەکێتی هێزێکی سیاسیەو بڕوای بە نوێبونونەوەو خۆنوێکردنەوە ھەیەو یەکێتی یەکدەست و یەکهێزە.
‎سێییەم : کە لەکەرکوکەوە بڕیاری کۆنگرە دەدات، دەیەوێت ئەوە بڵێت کە یەکێتی هێزێکە لەناو خودی ئاڵنگارییەکان لەدایکبووە، ئامادەیە بۆ رووبەڕوبونەوەی سەرجەم بارودۆخەکان کە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان پێیدا تێپەڕ دەبن.. 
‎چوارەم : کەرکوک بۆ یەکێتیەکان وسەرۆک بافڵ هەم قودسە و هەم قەڵای سەوزە وهەم شادەماری هێزێکی وەک یەکێتیە کە زۆرترین قوربانی لە پێناویدا داوە.
‎پێنجەم : کەرکوک لەبەردەم هەڵبژاردنێکی سەخت و قورس ومێژوییدایەو یەکێتیش ئامادەیە بۆ رووبەروبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی هەڵبژادن و کوردبوونی ئەوشارە بەدەنگی ئەندامەکانی، جارێکی تر دوپاتی دەکاتەو هەروەک چۆن مام لە ڕۆژی مورافەعەی حەقدا ئەوەی بۆ هەموو دنیا سەلماند .
‎شەشەم : یەکێتی هێزێکی سیاسیەو بڕوای بەکایەکانی دیموکراسیەت هەیەو ئامادەیە بۆ خەباتی هەڵبژاردن و 
‎هەڵبژاردن لەکەرکوکدا..
‎ماوەتەوە ئەوە بڵێین یەکێتی حزبی ئاڵنگارییەکانە و ئاڵنگارییەکان چەندە سەخت بن وچەندە بەهێز بن یەکێتی هەر براوەیە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP