بریارى پێنجەمین کۆنگرەى یەکێتىی لە قودسى کوردستانەوە درا...
زانیار جەوهەر
یەکێتیى حزبێکى مۆدێرنە و خاوەن مێژویەکى دوورو دڕێژە لە خەبات و بەرخودان لە پێناو ئازادى گەل و نیشتیمان، هەموو سەردەم و گۆڕانکارییەکانى جیهان و پێشکەوتن خوازى و نوێگەرى و دونیاى مۆدێرنە و دیموکراسیەتدا یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان بە فۆرمى نوێ و بە بەرنامە و پلانى جیاوازەوە نوێگەری کردووە و خۆى گونجاندووە تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بتوانێت خزمەت بە گەل و نیشتیمان و دۆزى ڕەواى میللەتەکەى بکات، یەکێتىی شانازى بە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووى خۆى دەکات و بۆتە سەرمەشقی بەرگریکردن لە دۆزى ڕەواى گەلەکەى و خەمى گەل و نیشتیمان و خاک و نەتەوە بەشێکى گرنگە لە سیاسەتى حەکیمانەى ڕاست و دروستی یەکێتىی،
حزب و ڕێکخراو پێویستى بە گۆڕانکارى و نوێبونەوە هەیە بۆ ئەوەى لە کاروانى خزمەتکردن دوا نەکەوێت و بەردەوام بێت بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ سەردەمی نوێگەرییدا، یەکێتیى شانازى دەکات بە شەهیدەکانى، کە لە سەرەتایی دروست بونیەوە بە هەزاران گەنج و لاو و سوارچاکى حزبەکەى بۆ بەرگریکردن لە میلەتە چەوساوەکەى و بەرەنگار بونەوەى لە زڵم و زۆردار و داگیرکەر تێکۆشاوە و قوربانى داوە، ، بۆیە پێی دەڵێن حزبی شەهیدان ، یەکێتیى شانازى دەکات بە پێشمەرگە دێرینەکانى کە تەمەنى گەنجایەتى خۆیان تەرخانکرد بۆ بەرگرى لە دۆزى ڕەواى گەلەکەیان ،بۆیە لەو پێناوە دا لە هەموو شوێن و جێگەی کوردستاندا شۆین دەستى پێشمەرگەکانى دیارە لە نوسینەوە و تۆمارکردنى داستانى بەرگریکردن . یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، شانازى دەکات بە کەم ئەندام بووەکانى رۆژانی سەختی خەبات و بە زیندانیە سیاسیەکانى ، کە هیچ ژورێکى تاریک و کونجی زندانەکانی بەعس و داگیرکەرانى گەلى کورد نەبووە ، سوارچاکان وکورانى یەکێتى خۆڕاگریان تیایدا نەنواندبێت ، یەکێتى شانازى بە ڕاپەرینەوە دەکات، کە لە دەروازەى ڕانیەوە کورانى ئەم حیزبە یەکەم تەقەى سەرکەوتن و رزگارکردنی خاکیان ئەنجامدا و بەیان کرد، شانازیدەکات بە بەرگرى کردن لە ناوچە دابڕێنراوەکان و بە بەشێکى گەورەى لە جەستەى خۆى دەزانێت ، شانازى دەکات کە هەر کوڕانى ئەو بوون لە زاخۆوە تاوەکو حەمرین لە شەری دژبە داعش و تاریک پەرەستان داستانى وایان تۆماردەکرد ،کە هەرگیز لەمێژوودا کەم وێنە بووە ، یەکیتى شانازى بە خزمەتەکانى دەکات لە ئاوەدانى شار و شارۆچکە و دێهاتەکانیەوە، بە بایەخدان بە گەنجان و رۆشنبیران و ژنان و کارى رێکخراوەییەوە، شانازیەکان زۆرن بیان ژمێرین، لەوە گەورەتر لەسەر دەستى سەرۆک بافڵ تاڵەبانى لە قودسى کوردستانەکەى رەوانشاد سەرۆک مام جەلالەوە کۆنگرەى نوێبونەوە و تازەکردنەوەى حزبیان ڕاگەیاند، کە ئومیدى هەرچوارپارچەى کوردستان و چاوەکان لەسەر یەکێتى نیشتمیانیە و لەم کات و ساتە هەرە زەروروگرنگەى ، کە ناوچەکە تێدا تێپەڕدەبێت، یەکێتى دەیەوێ کۆنگرەى پێنج بکاتە وێستگەیەکى نوێکەرى و سەرکەوتن بۆ گەل و نیشتیمان و لایەنگران و کادران و ئەندامانى حزبەکەى، ئەمەش دەلالەتە لەوەى ناوچە دابڕێنراوەکان و کەرکوکى کوردستانى بەشێکى گرنگە لە جەستەى یەکێتێکەى سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى و ئارامی وئاسودەیی بۆ گۆڕی سەرکردە و ڕابەری گەلەکەمان مامی کوردان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP