کۆنگرەی پێنجەم و مافە رەواکانی یەکێتی

غـازی فەیسەڵ
14:33 - 2023-08-29


‎بڕیاری بەستنی کۆنگرەی پێنج بێجگە 
‎لەوەی مافێکی ڕەوای یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە  بەڵام بڕیارێکی بوێرانەو سەردەمیانەشە کە  لە بەرواری  20_ 8 _ 2023  لەناوجەرگەی شاری کەرکوک مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرۆک بافڵ کۆبۆوە، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە بارودۆخ و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئیداریەکانی هەرێم و عیراق کرا لەپاڵ ئەوانەشدا بڕیاری بەستنی کۆنگرەی پێنج لە27 ی 9 ی 2023 درا, لەم بابەتەدا دەمەوێ بەبیر خوێنەرانی بەڕێزی بھێنمەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای ئاشبەتاڵی 1974 دا بڕیاری هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی دا  بڕیاردانی شۆڕشی نوێ لەکاتێکدا بوو دوژمن وایان دەزانی نسکۆی ئاشبەتاڵ کۆتایی بە کوردایەتی هێناوەو ھاتووە نەیانزانی گەلی کورد خاوەن شۆڕەسواری وەک ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال و دەستەی دامەزرێنەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و سەدان فەرماندەو پێشمەرگەیە و هەرەس بەهەرەس دەهێنن و لەکاتێکدا بڕیار دەدەن کە بڕیارەکان بڕ بکات و جێبەجێ دەکرێن،  بۆیە ئەم بڕیارەی سەرۆک بافڵیش هەمان بوێری و ئازایاتی جارانی ڕەوانشاد مام جەلالی پێوە دیارە، لەبەر ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق و هەرێمی کوردستان لەناو چەقی گۆڕانکاری و ململانێ نێو دەوڵەتیاکاندایەو دەیان کێشەی دەستوری و نەتەوەیی لەهەرێمەکان هەیەو  سەدان گیروگرفتی ئەمنی و ئیداریش کەڵەکە بوون، شەقامیش نیگەرانە لەم جۆرە حوکمڕانی و دەوڵەتداریەی هەرێم کە خەریکە خوێن و خەباتی شەهیدانمان و دەسکەوتەکانی بکەونە مەترسی، بۆیە یەکێتی بێجگە لەوەی چوارساڵ جارێک کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت بەڵام لەبەر گرنگی و پێویستی خەبات و توانای زیاتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ بڕیارێکی حەکیمانەی دا بۆ خۆڕێک خستنەوەو بەهێزترکردنی یەکێتی بۆ خزمەتی زیاتری هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشە کەڵەکە بوە سیاسی و ئەمنی و ئیداریەکان و ناوچە کێشە لەسەرە کوردستانیەکان و قوتی خەڵک و سنور بەزاندنەکانی وڵاتانی ئیقلیمی و کۆمەڵێک گیروگرفتی تری خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە، پێویست بوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەموو بوارەکانداو لە بواری ڕێکخراوەیی و حزبی و پێشمەرگایەتیش خۆی فۆڕمات بکاتەوە تا بەتوانایەکی زیاترو گوڕوتینی زیاترو هێزێکی تازەوە خەبات بکات بۆ چارەسەری ئەو گیروگرفتانەی لەهەرێم  هاتونەتە پێش و بۆ گەلەکەمان دروست کراون..
‎ لەکۆتایدا ئێمە وەک و فەرماندەیەکی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەستخۆشی لەسەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆهەنگاوە کرداریەکان و بڕیاری بوێرانەیان.
   
‎فەرماندە لە ھێزی پێشمەرگە*

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP