پارتی ململانێ حزبیەکانی لە هەرێم گواستەوە بۆ بەغداو ناوچە کێشە لەسەرەکوردستانیەکان

غـازی فەیسەڵ
08:29 - 2023-09-02

پارتی ململانێ حزبیەکانی لە هەرێم گواستەوە بۆ بەغداو ناوچە کێشەلەسەرە کوردستانيیەکان هەموو لایەک ئاگادارن کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەموو کابینە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ململانێی و دووبەرەکیدا بوو  هەوڵی دەدا لە جیاتی بارەگا حزبیەکان ئیدارەو دەوڵەت بەکاربێنی و پلانە حزبیەکانی لەڕێگەی یەکە ئیداریەکان ئاڕاستە بکات بەتایبەت لەکابینەی نۆدا ئەم کردارە قێزەونە تۆختر کرایەوە  لەگەڵ ئەوەشدا  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەمیشە لەهەوڵدا بوو حزب لە حکومەت دووربخاتەوەو  لێکترازان ڕوونەدات بەڵام پارتی بەپێچەوانەوە کاری دەکرد  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باجی ئەو هەوڵانەشی دا لە پێناو بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان  بەڵگە زۆرن لە سەر بەحزبی کردن و( زەرد ) کردنی  دەوڵەت لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە  هەربۆنمونە هەڵواسینی  وێنەی سەرکردەکانیان و فایلی زەردی فەرمانگەکان باشترین بەڵگەن  وە هەموو  ساڵێکیش لەمانگی ئابدا پارتی پلانە تێکدەرەکانی زیاتر دەکات   هەرچەند لاپەڕەی مێژوی پارتی هەڵدەینەوە نیگەرانی و لێکترازانە ناوخۆیەکان زیاتر دەبن و کرژی و ئاڵۆزی نێوان حزبە کوردستانیەکان بەرەو هەڵکشان دەڕوات ئەمە بێجگە لەوەی بەشێکی زۆری سایت و ڕۆژنامە سێبەرەکانی پارتی بەبێ ڕەچاو کردنی بارودۆخی هەستیاری  ناوخۆی هەرێم وەک کارو پیشەیی هەمیشەییان فو دەکەن بەئاگردا و هیچ ڕەچاوی بارودۆخی هەرێم و گوزەرانی جەماوەر  ناکەن و لەپاڵ زمانی زبریشیان ناوە ناوە پلانە مەترسیدارەکانی دوژمنانی گەلەکەمان ئاڕاستە دەکەن بە درووشم فرۆشتن و قین لەدڵی و پلان و بەرنامەی خۆیان و ناحەزانی گەلەکەمان  وەک تێکەڵەیەک ئاڕاستەی گوێگران و بیستەڕان و بینەران دەکەن ، ئێمە نەمان ویستوە ئاگری شەڕی ڕاگەیاندن هەڵگیرسێت و هەردەم لەهەوڵدا بووینە دڵی دووژمنانی گەلەکەمان خۆش نەبێ چونکە هەرێمی کوردستان سەرەڕای هێرشە یەک لەدووای یەکەکانی ڕۆژانەی فڕۆکەو دڕۆنەکانی تورکیاو هاتنی هێزەکانیان بۆ ناو خاکی هەرێم  ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی سیاسی  ئەمنی  ئابوری بۆتەوەو جەماوەر لەو پەڕی نیگەرانی و دڵە ڕاوکێدایە   ئەوەی مەبەستمە بیڵێم لە گەڵ بڕیاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پارتی دەستی کردووە بە  فرۆشتنەوەی درووشم بەسەر جەماوەر  چەندین نمونەی  عاشا هەڵنەگر هەن کە لە جیاتی پشتیوانی و خەمخۆری پارتی  بۆ ناوچە کێشەلەسەرە کوردستانیەکان بەگشتی و کەرکوک و مەخمور بەتایبەت دەستیان کردووە بەهەڵمەتێکی تێکدەرانە بەناوی کوردایەتی گوایە پارتی هێندە کوردپەروەرن لایەنی عەرەبی و تورکمانی قبوڵیان ناکەن بارەگاکانیان بێننەوە کەرکوک !!  شوکور خەڵک وشیارەوخۆشبەختانە نوسەران و ڕۆشنبیرانی گەلەکەشمان چەندین قسەو باسی ڕەخنە ئامێزی  زۆریان لەسەر ئەو یاریە سیاسیە کۆنەی ئەم دووایەی  پارتی کردووەو شەرمەزاریان کردوون  تا ناچار بن دەست لەو سیناریۆیانە هەڵبگرن بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دیسان دەیانەوێ لەگەڵ کۆنە بەعسیەکان  دەست بخەنە ناو دەستی یەک و کێشه بۆ پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی کەرکوک درووست بکەن ، لەلایەکی ترەوە  هەموولایەک دەزانن لە یاریە ئاگرینەکانی نێوان پارتی و داعشەکانی قەرەچوغ کە یاریەکی کۆن و ئاشکرا بوو گەلی کوردوو دانیشتوانی ناوچەکەمان زەرەرمەندی یەکەم بوون و تەنها کارگەی چیمەنتۆی کارو بیرە نەفتەکان سەلامەت بوون  ئێستادووبارە  لە سنوری قەزای مەخمورو ناحیەو گوندەکانی  سەرەڕای دەسەڵاتی زۆریان لەو سنورە و بایەخ نەدان بە ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و پشت گوێ خستنی داواکاری جوتیاران و خەڵکی ناوچەکە لەڕێگەی یەکە ئیداریەکانیان ڕێگری دەکەن لە بیر هەڵکەندنی جوتیارانی ناوچەکەو دەیانەوێ کێشەو داواکاری جوتیارانی ناوچەکەشمان بەحزبی بکەن و بۆ بانکەشەی هەڵبژاردن ئیدارەیان بخەنە خزمەتی کۆکردنەوەی دەنگ دەرانیان ئەمە بێجگە لە وەی ڕۆژانە لەدامو دەزگاکانی بەحیساب حکومەتی هەرێم پارتی قبوڵی یەک فایل ناکەن  لەپرسگەی  فەرمانگەکان بچێتە ناو فەرمانگە حکومیەکان  ئەگەر ڕەنگی ( زەرد ) نەبێت   لق و ناوچەکانیان بەتەواوەتی دەستیان خستۆتە ناو دامو دەزگاکانی دەوڵەت  ئەم کارو کردارەی پارتی هەرچەندە نوێ نیە بەڵام لەسەردەمی ئێستاماندا کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەرێم  بەگشتی و ناوچە کێشە لەسەرەکان بەتایبەت دەبێت بۆیە  داوا لەپەرلەمان و حکومەتی بەغدا دەکەین سنورێک بۆ ئەو بەحزبی کردنەی حکومەت لەلایەن پارتیەوە دابنرێت و حکومەت جیاوازی نەکات لەنێوان پێکهاتەو نەتەوەو ڕەنگە جیاوازەکان و گەلی عێراق بەگشتی و هەرێم بەتایبەت نەک بەحزبی کردنی فەرمانگەکانی دەوڵەت و قورغ کردنی دەسەڵات   غـازی فیصـل
کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
 1 _ 9 _2023  مەخمور

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP