لە خیانەتەوە بۆ خیانەت!!

عوسمان کانی پانکەیی*
12:30 - 2023-09-02

عوسمان کانی پانکەیی*

بەڕێزان پەرۆشانی ئازادی و مافە ڕەواكانی گەلی كورد و دڵسۆزانی بەرهەمی خوێنی شەهیدە سەربەرزە كانمان ناچار بوم لەم یادە پڕ كارەساتبارەی ٣١ی ئابدا كە ئاڵای كوردستانی لەسەر بینای پەرلەمانی كوردستانی داگیراو ئاڵای داگیركاری ڕژێمی عیراق لەشوێنی هەڵكرا بەبەرچاوی لایەنێكی كوردی كەخۆیان بە خاوەنی پێشمەرگەی پارێزەری ئازادی كوردستانیان. ئەزانی.

من لە ناخی دڵمەوە ئازار ئەچێژم  كە نوسین لەسەر ئەو لایەنەو تۆوی دوبەرەكی لەسەر لایەنی گەلی كوردی هەمو جەستە بریندار ئەنوسم بەڵام ئەوەندە داخ لەدڵم لەو ڕوداوانە بەرامبەر یەكێتی كراوەو لەهەمان كاتدا ئەو پەند وەرنەگرتنەمان لێی ئەتوانم بلێم خۆمان كەمتەرخەم و دڵسافی یەكەمین لەسەر ڕۆشنایی پەندێك ئەڵی: نابێت مرۆڤ لە كونێكدا دووجار  مار یان شتی خراپ پێوەی بدات، بەڵام یەكێتی زۆر جار پێوەی دراو پەندی وەر نەگرت ئەمەیش نمونەكانە بەڕێزتان. هەڵسەنگاندنی بۆ بكەن : 
١ - لەسەرەتای  بڕیاری شۆڕشدا لە سوریاوە شەهید ئیراهیم عەزۆو ٣٧ پێشمەرگەو كادریان گەڕاندەوە سنوری بادینان، هەر زوو لە لایەن قیادە موەقەتەی ئەو كاتەوە پیلانیان بۆ دانان و هەمویان. شەهید كران.
  ٢ - دوای ئەوان بەمەبەستی هێنانی چەك، ملازم حەسەن خۆشناوو چەند پێشمەرگەیەك چەكیان لەسوریاوە هێنا دۆشكەیەك و ٣٠ هەزار دینار، زۆر نامەردانە ڕێیان پێ گرتن شەهیدیان كردن و چەك و هاوكاریەكانیان برد.
٣- بەپیلانێكی زۆر نامەردانە شەهیدی فەرماندە كاكە حەمە غەفورو هەمو پێشمەرگەكانیان لەخەودا شەهید كردن لە كانی بی كۆیەو خۆیان ڕادەستی ڕژێمی بەعس كرد لە چەمچەمال.
  ٤ - بەپیلانێكی زۆر ناڕەواو بە ڕێنمایی ئیستخباراتی ڕژێمی بەعسی كەركوك مامە ڕیشەی قارەمان و  موحسن و سەرداریان شەهید كردو دڵی دوژمنیان پێ خۆشكرد.
  ٥-  لە كاتی كۆتایی شەڕی ناوخۆو هێنانە پێشەوەی ئاشتی دەستی  ڕەشیان زۆر نامەردانە چوە خوێنی شەهیدانی فەرماندە حەسەن كوێستانی و براو پێشمەرگەكانی زۆر نامەردانە خەھید کران.
  ٦- لەهەمان كۆتایی شەڕی ناوخۆو چاڕەسەری شەڕەكە بۆئاشتی و بە فێڵ و درۆ شەهیدان ڕێبازو مەلاسلێمانیان لەسەر شاخ هێنایە خوارەوەو شەهیدیان كردن.
  ٧ - لەسەرەتای شۆڕش لەكاتێكدا هاوسەری كادری سەرەتای شۆڕش  دكتۆر ڕەزای خورماڵی چوبوە سەردانی، لە كانیەكەی دەرەكۆرەی سورێن لەو كاتەدا چەكدارەكانی نادر هەورامی هەڵئەكوتنە سەری و زۆر نامرۆڤانە بەبەرچاوی مناڵ و هاوسەرەكەیەوە شەهیدی ئەكەن.
  ٨ -ئەوە كارەساتی هەكاری ئەوەی قیادە موەقەتەی ئەو كاتە بەسەر پێشمەرگەی یەكێتی و ئەو سەركردە  دیار و دڵسۆ زانەی هێنا بە هاوكاری میتی توركی و سوپای عیراق و دەسەڵاتی شای ئێران كە زیاتر لە ٧٥٠پێشمەرگەو فەرماندەی دیاریان زۆر نامرۆڤانە دیل کردو شەھیدیان کردن. لەو شەهیدە هەڵكەوتوانەی كورد  سەركردە عەلی  عەسكەری دكتۆر خالدو حسەین بابە شێخ و ڕەوف بەگی قلیجەیی و حەمەمین خەلیفە قادری كۆزەڕەقەو چەندەها ڕۆڵەی كورد كەبۆ شۆڕش و كوردایەتی چوبونە سەنگەری پیشمەرگایەتی و بەدەستی قیادە موەقەتە ئەو تاوانە گەوڕەیان بەرامبەر شۆڕش و پاشەڕۆژی كورد كرد و زەمینەیان لەباركرد بۆ ڕژێمی بەعس كە بەئاسانی هەمو دێهاتەكانی كوردستان وێران و تەخت بكەن و بیسوتێنن بە قورئان ومزگەوتەكانیشەوە، ئینجا زەمینە لەباركردن بۆ ڕژێمی بەعس بۆ بە ئەنجامگەیاندنی سیاسەتی نەگریسی ڕاگواستن كەلە ڕێكەوتننامەی شومی جەزائیردا بە هاوكاری شای ئێران و سەدام حسێن دایانڕشتبوو.
 ئەمانەو چەندەها پیلانی تر بۆ سەر شۆڕشی نوێی یەكێتی لەگەڵ ئەم هەمو كارەساتە جەرگبڕە كاتێك یەكێتی بەرنامەی ڕاپەڕینی جەماوەریی داڕشت  وپرسی بەو لایەنە كرد ئامادەییان نەداو  وا ڕایانگەیاند كەچەند كوردێك ماوە بڕۆن ئەوانیش بائەنفال بكرێن، بەڵام مام جەلال و سەركردایەتی یەكێتی بەرنامەی ڕاپەڕینی داڕشت بە پشتیوانی جەماوەرو شانەكانی بروسك و شاڵاوو پێشمەرگە پارتیزانەكان كەلە هەمو سنورەكانی كوردستاندا هەبون وبۆ سەرەتای ڕاپەڕین لە ڕانیەوە دەست نیشان كرا و بۆزیاتر دڵنیایی سەركەوتنی پیاوی بەهیمەت مامە عەزیز بەگ و كوردەی كوڕی بەچەند پێشمەرگەیەكەوە ناردە سەر شاخی كێوەڕەش و دوایی شەهیدی فەرماندە سەلاح دیلمانی ودەستەیەك هاتن بەدەمیانەوەو لەكاتی خۆیدا دەستكرا بەڕاپەڕین.
ڕانیە ئازاد کراو ورەی سوپای عیراق ڕوخا، ئینجا  بەرپرسانی باڵای یەكێتی داوایان لە كاك مەسعود كرد بۆ هاتنە خوارەوە كەلە كەرەج بوون و دەستیان. گرتن و چاوساغیان بۆ كردن بۆ شوێنەكانی كوردستان  و دوای ئازاد كردنی هەموو شوێنەكانی كوردستان.

تەنانەت توانای دەسەڵاتی سەر بادینانیشیان نەبو و، هەمو هاوكاری و ڕێنمایەكان لەلایەن بەرپرسانی یەكێتیەوە كرا، بەمەبەستی تەبایی و یەكڕیزیی گەلی كورد لەبەرچاوی هەمو جیهان و دۆستەكانمانداو تواناو سۆزی سەرەكیش مام جەلال بو بۆ ئەو  هاوسۆزیە، بەڵام دوای چەند ساڵ پێكەوە ئیشكردن و  هەڵبژاردنی ئازادی پەرلەمان بۆدروستكردنی حكومەت وبوونی هێزی پێشمەرگە پێكەوە هەر لە هاتنە پێشەوەی گومرگی ئیبراھیم خەلیلی ژێر دەسەڵاتیان ئامادە نەبون وەكو پێویست داهاتەكەی بەكار بێنن بۆ دارایی حكومەتی هاوبەشمان، شەڕی ناوخۆی لێكەوتەوە كەزۆر بەداخەوە خۆزگە نەكرایە و ئەو پێشمەرگانەمان بەدەستی شەڕی نەگریسی براكوژی شەھید نەبوونایە، لە هەموی خراپتر و كارەساتبارتر هێنانە پێشەوەی تاوانی ٣١ئاب بوو كە ئەو ئابڕوچونە خراپەی لێكەوتەوە بە لەدەستدانی ئەو هەمو كادرو فەرماندەو پێشمەرگە  دڵسۆزەمان.
ئەم تاوانە ئەوەندە قێزەون بوو تەنانەت كلینتۆنی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا ڕایگەیاند:ئەم تاوانە ئەگەر من بمكردایە ئەبوایە پاسەوانەكانی خۆم بیانكوشتمایە.

ئینجا كارەساتی ڕیفراندۆم كە نیوەی خاك و شوێنی ئازادمان لەدەستدا و نزیكەی چل ئەفسەرو و سەربازمان شەهید كران و ئەوانیش ڕایانكردو ئێستا قسەی زل و ناڕەواو درۆ ئەكەن نازانرێت چۆن لەڕویان دێت و لەهەمانكاتدا كرداری ناڕەوای فرۆشتنی نەوتی هەرێم و گرێبەستی نایاسایی پەنجاساڵەو دور لە هەمو دەستورێك بە  پیسترین دوژمنی كورد كە ئەنجامەكەی هەتا ئێستا هەمو خەڵكی كوردی تیا  ماڵوێران بوەو بێ موچە ماوەتەوەو ئامادەی چارەسەری نین لەگەڵ ئەم هەمو ماڵوێرانی وكارەساتبارە بەسەر كورددا هێنایان چی ئومێدێك هەیە ئەمانە واز لە خۆپەرستی و بنەماڵە سەپاندن بەسەر گەلی كوردا بهێنن كە هیچ ئومێدێكی پێوە نیەو بە چەندەها مناڵی بنەماڵەكەیان ئامادە كردوە بۆ خۆبەزلزانین و بەرژەوەندپەرستی ڕەهاو بڕیارو دەسەڵاتی تاكڕەویی و بنەماڵەیی ئیتر كورد ئەبێ بەخۆیدا بچێتەوەو بڕیارێك لە چارەنوسی خۆی بدات ئینجا ئازاد ئەبێت و بە مافی ڕەوا ی خۆی ئەگات.
*کادرو پێشمەرگەو رێکخستنی دێرینی ی ن ک

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP