کورد لەناو خۆیدا برایەتی نازانێ و ئەم پارچەو ناوچە برای ئەو ناوچەو پارچە نیە و ئەو خێڵ برای ئەم خێڵ نیە!
کورد نەتەوەیەکی بێ برایە.
لە نێوان کورد و عەرەبدا بەو مێژوە خوێناویەی هەیە، برایەتی و یەکتر قبوڵ کردن ئەستەمە.
وشەی التێخی و برایەتی تەنها لە شیعر و هەندێک وتاری سیاسیدا بوونی هەیە لە سەر زەوی واقع بوونی نیە.
تەنها چارەسەر بۆ کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان رێکەوتنی سیاسی نێوان وڵاتان و حزبە سیاسیەکانە.
کەرکوک تەنها کێشەی نێوان کورد و عەرەب نیە، بەڵکو کێشەی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهانی و وڵاتانی ئیقلیمیە. کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان تەنها کێشەی خاک نیە، بەڵکو کێشەی بەرژەوەندیی ئابوری دراوو، ئابوری و وزەیە.
هیوادارم هیچ کەسێک، بەبێ بوونی پرۆژەیەکی نیشتمانی ستراتیژی فکری
خۆی بە شەهید کردن نەدات.
تەنها چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە، دیدگای ھاوبەشی و رێکەوتن و خوێن نەڕشتن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP