مووچە كورت وپوخت

زانا حەسەن
11:32 - 2023-09-12



یەكەم: تاكو ئێستا  هەرێم داوا دەكات وەك چۆن پێشتر پارەی كۆمپانیا نەوتیەكان دراوە ، كە خۆی نەوتی ئەفرۆشت بەغداش 
بەهەمان شێوە پارەی كۆمپانیاكان بدات ، كە لەسودی هێزێكی سیاسی كوردستانە،،
وەڵامی بەغدا ئەوەیە كە بۆچی لەكەركوك شەش دۆلاری تێبچێت ، لەهەرێم ئەونزیكەی  چل دۆلار بدات
بۆیە ئەوە گرێ كوێرەیەكە هەرگیز بەغدا ئەو پارەیە نادات..
دووەم: ئیتفاقی فعلی:: هەرێم داوا دەكات پشكی ١٢.٦٧ لەكۆی داهاتی عێراق بدرێت
بەغدا دەڵێت” خەرجی سیادی وخەرجیەكانی تری لێ دەردەكەین، ئینجا ئەو بڕە دەنێرین هەرێم ڕازیە  لەدوای خەرجیەكان  پشكی خۆی وەربگرێت، بەمەرجێك ئەو پارە زۆرەی كۆمپانیاكانی نەوت بدات..
سێیەم: نەداهاتی ناوخۆ و نە پاكتاو هێشتا هیچ هەنگاوێكی ئەرێنیان نەبڕیوە..
بەغدا دەیەوێت هەرێم سەد لەسەد پەیوەست بێ بە یاسایی بودجە بەدەر لەوە نە  ئیدارەی دەولە ونە شیاع سودانیش ناتوانن یەك دینار بنێرن، تەنیا ئەنجومەنی نوێنەران  دەتوانێت ئەوە یەكلابكاتەوە ئەویش دوبارە پەیوەستە بە یاسایی بودجە.
تەنیا وتەنیا بەغدا دەتوانێت ٥٠٠ملیار بەقەرز بدات..
ئەوە دیوە تەكنیكیەكەیە..
دیوە سیاسیەكەی... توركیا دەیەوێ بەهەر نرخێك بێت لەو ڕێكەوتنەی بەغدا وهەرێم سودمەند ببێت، بۆیەشە تاكو ئێستا  دەستی دەستی دەكرێت..
هاوڵاتی ئازیز وبەشمەینەت تۆ سەنتەر نیت، بەڵكو تۆ بەبارمتە گیراویت لەپێناو ئەو دەسكەوتە حزبیانە..
ئەگەر پێت وابێت ئەوە پەیوەندی بەقەوارەو  لەناوچون ودژایەتی كوردە، كەوتویەتیە ناو زۆنگاوێكی چەواشەكاری..
ئەكید من پێم وانییە بەغدا شامی شەریفە ، بەڵام ئەگەر هەفتەی داهاتوو هەرێم پابەندی یاسایی بودجەبێت تۆ بێ كێشە مووچەی خۆت وەر ئەگری..
دڵنیام ئەگەر بەغدا پابەند نەبێ  سەدان هەزار كەس دێتە سەرشەقام..
هەرێم/ پارتی چاوەڕێن لەعێراق شەڕێك یان ئاژاوەیەك ڕوبدات شیردا بۆ داپیردا..

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP