بەهۆی جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٤٠ دەستوری عيراقی یەوە،لەئێستادا باشوری کوردستان لەڕووی ئیدارییەوە لە دوو بەشی
سەرەکی پێکدێت.
بەشی یەکەم :هەرێمی کوردستان، کەلە چوار پارێزگا
پێکدێت و پایتەختەکەی شاری هەولێرە.
بەشی دووەم: ناوچە دابرێنراوەکانە کەبەهەمان شێوە
دەکەوێتە سنوری هەرچوار پارێزگای (کەرکوک، نەینەوا، سەلاح الدین، دیالە)، شاری کەرکوک بەهۆی هەڵکەوتەی جۆگرافی وپێگەی مێژووی
وئابووری و سیاسی یەوە، بە پایتەختی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان وێنادەکرێت.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە ڕەگێکی قوڵ و پەیوەندییەکی پتەوی هەبووەو هەیە لەگەڵ هاوڵاتیان و سەرجەم چین
و توێژەکانی کەرکوک و ناوچەدابرێنراوەکان بەگشتی. لەسەردەمی شوڕشی نوێ وخەباتی چەکداریدا
یەکێتی لەهەموو وێستگە جیاوازەکانی خەباتی سەخت و دژواری ئەوناوچانەدا لەلایەکەوە
پشتی بە کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە بەستووە، لەلایەکی دیکەوە لەهەموو قوناغەکانی
خەباتی پێشمەرگایەتیدا بەخوێنی گەشی قارەمانەکانی
خۆی، ناسنامەی کوردستانی بوونی ئەو ناوچانەی
سەلماندووە و هێزو ئیرادەی خەبات وسەرکەوتنی بەخشیوە بەجەماوەری ناوچەکە.
لەقوناغی دوای پرۆسەی ئازادی
عيراق و ڕوخانی رژێمی بەعسیش کە شێوازی خەباتی چەکداری گۆردرا بۆ خەباتی پەرلەمانی
دیموکراتی، یاسایی، ململانێی فرەحزبی و گەیشتن
بەدەسەڵات لەڕێی پرۆسەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانەوە، یەکێتی بەدیدگا و
ستراتیژیەکی واقیع بینانە و نەگۆرو شەفافەوە ،هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و
ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی داوە، ئەویش چەسپاندنی مەبدەئی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیانی
ئاشتیانەی پێکهاتەکانی ناوچەکە، هەوڵدان بۆجێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستوری
عیراقی وهێنانەکایەی چارەسەرکردنێکی ریشەییانە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکانی
کوردستان، دورکەوتنەوەلە بیری توندڕەوی و
خۆسەپێنی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی دیکەی سنوری ناوچەدابرێنراوەکان، بەشداریكردن
لە ئیدارە خۆجێییەکانی ناوچەکە و دابەشکردنی پۆستەکان لەسەربنەمای هاوسەنگی وتەوافوقی
سیاسی و نیشتیمانی، بەڕەچاوکردنی رێژەی دەنگ و کورسییەکانی هەرلایەن و پێکهاتەیەکی
ناوچەکە،بنەماو بناغەی ئەم سیاسەتە لەسەر دەستی سەرۆک مامجەلال داڕێژراوە و گەشەی
کردووە.
ئەم دیدگاوسیاسەت وستراتیژیە نەگۆرو رۆشنەی یەکێتی
بەرامبەر بە ناوچەدابرێنراوەکان وایکردووە کە لەهەموو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی
پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا ، یەکێتی وەکو هێزی یەکەم لەسەر ئاستی هێزە
عیراقی و کوردستانییەکان لە ناوچە دابرێنراوەکان متمانەی زۆرترین دەنگدەری ناوچەکە
بەدەست بێنێت وببێتە هێزی یەکەم، هەروەک بتوانێت لەسنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی سنوری پارێزگای نەینەواو سەلاحەدین و دیالە
وەک تاکە لایەنی کوردستانی کورسی پەرلەمان
بەدەست بێنێت.
نهێنی بەدەست هێنانی ئەم متمانەیەش بۆ هەڵوێست
و سیاسەتی نەگۆرو واقعبینانەی یەکێتی دەگەڕێتەوە، کە دورلە دروشمی بریقەداری عاتفی،
هەمیشە بۆچارەسەرکردنی کێشەکان پشت بە دەستوری عیراقی و گرتنەبەری رێگای
دانوستان دەبەستێت، تاکە رێگاش بۆفەراهەمکردنی
کەشێکی سەقامگیری سیاسی و ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزاری لەکەرکوک وناوچەکانی دیکە
و گۆڕینی واقیعی ئێستاو کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک پشتبەستنە
بەو سیاسەتە .
هەرلەم چوارچێوەشدا چاوەڕواندەکرێت جەماوەری کەرکوک
و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکە لەپێناو سەقامگیری و هێنانەکایەی ئیدارەیەکی خزمەتگوزار
بەشێوەیەکی فراوان پێشوازی لەهەمان سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتی بکەن کە بەبەردەوامی سەرۆک
بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتی دوپاتی دەکەنەوە.
لطیف نێروەیی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP