بۆ كەركوك قودسی كوردستانە؟

ڕێبوارستار
11:02 - 2023-11-10

لەسەرەتای دامەزراندییەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال، یەكێك لە هەرەئامانجە سەرەكییەكانی ڕزگاركردنی خاكی پیرۆزی كەركوكی كوردان و خەڵكەكەی بووە، بەبێ جیاوازی نەتەوە و ئاینی.
هەروەها ئازادكردنی ئەو شارەبووە لەدەست زوڵموزۆر، چەوساندنەوە، تەعریب،ـ تەبعیس و دواتر تەرحیل، لەو پێناوەشدا ڕووبارێك خوێنی بەخشیووە، هەر بۆیە كەركوك لای یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان هێڵی سووربووە بەتایبەتی لای سەرۆك مام جەلال كەئەم شارەی ناونابوو كەركوكی قودسی كوردستان،  ئەویش لەبەر خۆشەویستی بۆئەم شارە و خەڵكە شۆڕشگێرەكەی، هەروەها پیرۆزی ئەم شارەبووە كە كەركوك شارێكی كوردستانی و شاری كوردە، هەر بۆیە ڕۆلەكانی ئەم شارەش بەشێكی زۆر یان لەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا یان پێشمەرگەبوون یان لەڕێكخستنە نهێنییەكاندا بوون و قوربانیەكی زۆریشیان بەخشیووە لەپێناو كوردستانیبوونی كەركوكدا.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق یەكێك لەهەرەكارە پیرۆزەكانی سەرۆك مام جەلال خزمەتكردن و ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارەو دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی ئارام بووە بۆ كەركوكییە سەربەرزەكان، زۆرترین سەردانیشی بۆ ئەم شارەی ئەنجامداوە و خۆی بەپارێزەری تەواوی خەڵكەكەی دەزانی بەبێ جیاوازی نەتەوەو ئاینە جیاجیاكانی، مام خۆی بەخاوەنی هەموو پێكهاتەكانی دەزانی و هەمیشە لەخەمیاندا بوو.
ئەمڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهەمان سیاسەت و هەنگاوەكانی سەرۆك مام جەلال كار بۆ سەلماندنی كوردستانیبوونی كەركوك و ناوچەجێناكۆكەكان دەكات بەبێ جیاوازی، هەر بۆیە لیستی ئەم جارەی یەكێتی كە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئەو نەریتەی مامی پەیڕەوكردووە كە یەكێتی خۆی بەخاوەنی هەموو كەركوك و كەركوكییەكان دەزانێت و مەبەستییەتی لەڕێگەی كاندیدەكانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كەدەبنە نوێنەری خەڵكی كەركوك لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، باشترین خزمەت بەكەركوك وكەركوكییەكان بكەن و بۆیە بادەنگی تۆی خەڵكی كەركوك بادەنگی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە، كوردستانیبوونی كەركوك بسەلمێنین و كەركوك هەر كەركوكی قودسی كوردستانەكەی سەرۆك مام جەلال بێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP