ئەمڕۆ بەهێزو ئیرادە کوردستانی بونی کەرکوک ئەسەلمێنین

ڕێبوارستار
12:40 - 2023-11-18

 ئەمڕۆ لەكەركوكی قودسی كوردستانەكەی سەرۆك مام جەلال گەورەترین ڕێورەسمی  جەماوەری بەڕێوەدەچیت بۆ ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە  بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.
لەو كەرناڤەڵە گەورەیەدا كەركوك و كەركوییەكان لایەك دەیانەوێت ئەوەبسەلمێنن كەكەركوك هەركوردبووە و هەر بەكوردیش ئەمێنێتەوە  كەخاكی پیرۆزی كەركوك خاكی كوردانە، بەڕێزگرتن لەهەموو پێكهاتەكان و هەمووە ئاینزا جیاجیاكانی شارەكە، لەلایەكی تریش كەركوكییەكان بەڵێنی وەفا بۆ سەرۆك مام جەلال و ڕێبازەپیرۆزەكەی نوێدەكەنەوە كەهەمیشە یەكێتی و كەركوك بەبێ یەك نابن.
ئەمڕۆ هەموو كەركوییەكان هەموو بەیەك دەنگ لەوڕێوڕەسمەدا  بەڵێن دەدەن بۆسەرخستنی لیستی 142ی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە، بۆ ئەوەی جارێكی تر كوردستانیبوونی كەركوك بسەلمێننەوە كە كەركوك خاكی كوردستانە و سازش لەسەرتەنها بستێكی ناكەن.
لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازدا هەموو پێكەوە دەست لەناودەست بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كاربۆ سەرخستنی لیستی 142  دەكەن تابتوانن لەسەر هەمان ڕێچكەو ڕێبازەكەی سەرۆك مام جەلال  باشترین خزمەت بەخەڵكی هەمیشە هەڵگری ئاڵای كوردستان و یەكێتیەكەی خۆیان و هەموو خەڵكی كەركوك بكەن و هەمیشە لەخەمی كەركوك و كەركوكییەكاندا بن و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكەكەی بگێڕنەوە بۆیە ئەمڕۆ مەراسیمە جەماوەرییەكەی كەركوك بۆ دووبارە سەلمێنەری كەركوكە كەبەهێز و ئیرادەمانە كوردستانیبوونی كەركوك دەگێڕینەوە .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP