دەنگ بدەن بە لیستی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌

محه‌مه‌د كۆزه‌بۆره‌
22:34 - 2023-12-15

کەرکوکیە خۆشەویستەکان
دەنگەکانی ئێوە پاراستنی خوێنی ئەم کۆمەڵە شەهیدە جوامێرە و بەردەوامی دانە بەڕێبازییان و هەر دەنگێک کە دەدرێت لەگەڵ باڵای خوێنێ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دایە.
یەکەم شەهیدی کەرکوک عەلی مەجیدە جافی من بوو، وە شەهیدی شارە پڕگڕەکە شەهید پاڵە بوو لە بادینان وە شەهید شوانەی مام ساڵح لە سورقاوشان، لەوێوە بۆ گەورەدێ شەهید فایەق و وەهەروەها شەهید خالد و عومەر و سەمەد گەڕگەڕی و شەهید وەهاب و شەهید شکور، لەوێشەوە بۆ تەوەکەڵ شەهید سەردار، شەهید مەریوان، لەوێوە بۆ داڵەوا شەهید ئەحمەدی داڵەوا ،شەهید عارف و بۆ عەسکەری شەهیدان هەژار و هێمن و زرار و شاڵاو و حمەی مەلاژن و سەنگەر وئازاد و محمد و عومەر و چەتۆ و وەسمان و کوێخا محمد و هێمن و عوسمان و عومەر عبدالرحمان بە فەرماندەی شەهیدی سەرکردە شەهید بێستون.
شەهید سەردار و شەهید ئەنوەر کوڕانی حاجی نەریمان
شەهید جەوهەرە ڕەش لە بەینی کارێزە و تروکمان باخ شەهید بوو شەهید غەریب سەعید شەهید شۆرش شەهید اسماعیلی برای خەتابە ڕەش شەهید شێخ جلال بێەدەری و شەهید ئازادی برای شەهید سڵاح شێخ پاڵەوانی
شەهید مەلا علی کۆکە شەهید احمد مەولود شەهید کەریم چەمچەماڵی
شەهید هادی و شەهید فاروق و شەهید تاڵیب و شەهید کریم و شەهید عبداللە.
شەهید کمال و شەهید جمالی سورقاوشان، شەهید شێخ جلال و حسێنی داڵەوا.
شەهید ابراهیم و خەلیل و نەمر حاجی احمدی تەگباسان. شەهید ستاری تەگباسان و شەهید عوسمانی گوڵمکەوە.
شەهید مستەفا شەهید احمدی قشڵاخ شەهید عەبدولڕەحمان قشڵاخ شەهید اسماعیل لەگەڵ چوار براکەی کۆزەبۆرە [شەهید عزیز عبدالرحمان قەیسی شەهید خالید و کەریم خەلیل ]
شەهید عادیل و کەریم نۆکەڵە شەهید حمەدەمین شەهید مجید شەهید قالە سور وە شەهید حەیدەر برای خدر
شەهید حسن گۆکجەی و شەهید غێدان چیمەنی
لەگەڵ شەهید خەلیل و محمود جەواد بێدەری
ئەچینەوە توتەقەڵ ئازاد و ڕەشید، لە قەسرۆک هەر دوو ئەحمەد بەگ و کاکە جوان گردخەبەری مەلا عوسمان و بەدرخان و شەهید سیامەند و قاسم و ئەمینی جووتە برا، فریاد و نەهرۆی فەرماندە و لە قەرەناوەوە شێرکۆ و عبداللە وە شەهید عومەر کاکەڕەش.
لە گوندی ئۆمەرمەندانەوە باپیر و جوامێر، وەشەهید عەلی کارێزەی وە شەهید جەبار جەرجیس، شەهید کاوێزی مەرخوادە و شەهید ساڵح سەعید و حەوت کوڕەکەی، شەهید سەرتیپ و مەلا عەوڕەحمانی فەرماندە و شەهید حسین توتەقەڵی. شەهید مەلا ئارازی فەرماندە، شەهید سەعید حمەشوان جێگری تیپی ۲۹ و هاوڕێکانی.
شەهید ئامانج و ڕێبوار و حەسۆ و شەهید حەمە تەیارە و عبداللە سوری کانەنجیر.
شەهید عوسمانە خڕە و شەماڵ و مستەفا و کامیل لەگەڵ عەلیە سور.
شەهید جومعە ڕەش و هاوڕێکانی لە گوندی قشڵاخ. شەهید یاسین لە تەقتەق و شەهید سەروەری کانەنجیری، شەهید سەید لەتیف و هاوڕێکانی. شەهید حمە غەفور و سەعید و حەمید و ئەنوەر و هاوڕێکانی.
ئەچینەوە کەڵوەڕ لەگەڵ شەهیدان هەڵمەت و کامیل و دلێر، شەهید ئاکۆ و براکانی.
شەهید کوردەی توڕکە و شەهید ئاشتی و شەهید پێشڕە و شەهید ئامانجی حاجی جەرجیس، شەهید عوسمان و هەردی دووشیوانم. شەهید حاجی هەڵمەت و
شەهید هاواری ناڕوجە و شەهید تایەر و شەهید کمالی قەمبەر، شەهید ئیحسان و جومعە و مام ئاراز لە گوندی تۆمار، چوار برا شەهیدەکە بەهرۆز و هێمن و شەفیق و لەتیف.
شەهید مام برایمە سور و شەهید دارا و دلاوەر و عەزیز و شەهید مەلا حەسیب و شەهیدانی سەیدان و شەهید هەمزەی چنارتوو.
شەهید سەید براهیم و شەهید پشتیوان کوچک نەخشینەی، شەهید حەسەن و حسێن و جەلال و حمە غریب و حمە سەعید و حامید و شێخ جەواد و خەلیل بێدەری.
شەهید شەهاب و وەهاب و شەهید عبداللەی باوەفەتی. وە شەهید عەزەدین و شەهید سەربەست و سەردار. شەهید هیوا و شاهۆ یوسف و ئامانج و عەلی عاسمان و هاوڕێکانی لە شیوەسور. شەهید شکور کانیبی.
شەهید عەولکەریمی تلیان و شەهید نەسرەدین و هەر دوو شەهید جومعە و شەهیدی فەرماندە علی گەرمیانی و فارس و زرار تیژەی.
شەهید ساڵح و شەهید مامۆستا ڕەفیقی ئاغجەلەر. شەهید موحسین و جمور و نەوزاد و شوانەی تەنسیق و شەهید هەژار و شەهید علی ساڵح لەگەڵ هاوڕێکانی و شەهید انور علی بەیانی.شەهید مەلا محمود شەهید بارام شەهید ڕەوەندی شۆڕشگێڕان شەهید حمە ڕەشی بنگرد شەهید جەوهەر علی و غەنی مستەفا و شەهید هیوا، عبداللە سلێمان و کمال عبداللە و جلال عبداللە گەڵناغاجی بەسەرکرادایەتی ئەنوەر مام مستەفا. شەهید هیوا چیمەنی و هاوڕێکانی، وە شەهید شێخ سەلام و شەهید سوارە کۆزەبۆرەی. شەهید کاکە سور، شەهید تاریق و شەهید جومعە گۆگجەی هاوڕێکانیان. شەهیدی فەرماندە وریا سور و شەهید خزمە و دکتۆر کامەران ،
.شەهید حاکم شەوکەت
شەهید ئەحمەد شێخ سەعید
شەهید خاڵە بەخە
شەهید ساڵحی مامە بەگە
شەهید حەمە دێوالی
شەهید ڕەشیدی حاجی جەردیس
شەهید جەلال دووبزنی
شەهید عەزەدین شێخ بزێنی
شەهید حەسەن گۆگجەیی
شەهید سالار
شەهید مامۆستا لەتیف
شەهید ئومێد گۆپتەپە
شەهید سوارە مۆردخواردەیی
شەهید ڕۆستەم قەفاری و براکەی
شەهید عەلی ڕەش
شەهید هێرش و قاسم براکانی وەستا جاسم
شەهید شێرکۆی ڕەحیماوا برای وەستا قاسم ، لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ، ئەم شەهیدانە مستێکن لە خەرمانێک
وە زۆر داوای لێبوردن دەکەم لە کەس و کاری ئەو شەهیدانەی کە لەبیر چوون و ناوم نەهێناون لە هاوڕێکانم.
ئاگاداری لە مام جەلالەوە بۆ خاڵە شەهاب و کاک علی و دکتۆر خالد و شێخ حسێن و کاک ئارام و کاک جعفر و ئەنور و تەواوی فەرماندە و سەرکردەکان وە شەهیدانی تیپەکانی گەرمیان بەسەرکردایەتی خالد گەرمیانی و مامە ڕیشە و پێشمەرگەکانی کەرکوک ‌۱٨ مانگ لە کەرکوک کۆبوونەوەمان هەیە، هەموومان کۆدەبینەوە لە مەکتەبی سیاسی.
ئەو ئامانەتەی لامانە تەسلیمی ئەم سەرکردایەتیەی دەکەین لەو ڕۆژەدا، دواتر لێپرسنەوەیان لێدەکەین ئەگەر کەم و کوڕیان هەبوو ئەمجارە لێیان نابورین

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP