وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به خانه‌نشینیی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه، درێژكردنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌كاتی ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بەپێی یاسای خانەنشینی سەربازی ژمارە سێیی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن.
له رێنمایه‌كه‌دا هاتووه:" به پێی فه‌رمانی وه‌زاری، كه وه‌زیری پێشمه‌رگه واژوی له‌سه‌ركردوه به‌ژماره (1470) له رۆژی 26ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 و پاڵپشت به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ژماره (191 له 15ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025، له‌به‌ر ڕۆشنایی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (259) پشتبه‌ست به بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی ژماره(212 اتحادیه/2022) له 23ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو، ژماره (9) ساڵی 2014ی هه‌مواركراو، ئاماژه به ڕاپۆرتی تیمی هاوبه‌شی وردبینی هه‌ردو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و هه‌رێم له ڕۆژی 17ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 تایبه‌ت به ئه‌نجامی چاودێری و وردبینی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پشتبه‌ست به بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م فه‌رمانه وه‌زارییه‌ی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان په‌خشكردوه."
له رێنمایه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه :"به پێی فه‌رمانه‌كه ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه ئێستا خانه‌نشین ده‌بن به پێی یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی سه‌ربازی ژماره(3)ی ساڵی 2010 خانه‌نشین ده‌كرێن، كه پاڵپشته به مادده‌ی (35) له برگه‌ی (سێیه‌م/ب) له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو ژماره (9) ساڵی 2014."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP