ماوەی سێ ساڵە سایدێکی پردی داقوق بەرووی شوفێران داخراوە، ئەمەش وایکردەوە بەردەوام ئاستەنگ بۆ شۆفێران درووست ببێت، سەرباری بڵاوبونەوی پۆلیسی ھاتوچۆی داقوق لەسەر شەقامەکان، بەڵام ئاستەنگەکان زۆرن و ناتواندرێت کونتڕوڵ بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە پێنج مانگە نۆژەنکردنەوی پردەکە تەواو بووە بەڵام تا ئێستا بەڕووی شۆفێراندا نەکراوەتەوەو بەهۆیەوە لەماوەی رابردوودا دەیان روداوی ھاتووچۆ بەھۆی داخستنی پردەکەوە رویانداوە، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەش کارەکانی خۆی رادەستی بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانى کەرکوک کردووە.
پردی داقوق لەسەر رێگایەکی ستراتیژییەو شارکانی ناوەراست و خواروو بە کەرکوک و ھەرێمی کوردستانەوە دەبەستێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP