ئێستا سەردەم سەردەمی ڕاگەیاندنە، میدیا جگە لەوەی بوەتە دەسەڵاتی یەکەم، دەشتوانێتت رەش بکاتە سپی و سپیش بە رەش، چاودێرێکی زیندوو زۆر هەستیاری سەر دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەرییشە، دەست دەخاتە سەر هەرچی خەوش و هەرچیش هەیە دەیگوازێتەوە بۆ هەموان.
یەکێتی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، دەستپێشخەر بووە لەوەی راگەیاندنێکی نیشتمانی هاوسەنگی خۆی هەبێت، لەشاخ لەرێگەی چەندین کەناڵی جیاو دوای راپەڕینیش پێش هەر هێزێکی سیاسیی تر ، بوە خاوەن راگەیاندنێکی کاریگەرو داهێنەرو یەکەمین کەناڵی بینراو و نوسراوی ڕۆژانەی خستە خزمەت خەڵکی کوردستانەوە.
دوەم کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی بوە وێستگەی پێداچوونەوەو داڕشتنەوەی بنەماو هێڵە گشتیەکان لەهەموو بوارەکانی کارکردنی خۆیدا، بۆ ئەوەی پێشەنگێتی خۆی لەدەست نەدات، هەرواش دەبێت.
راگەیاندنی یەکێتی بەو پێیەی حزبی سەنگین و سۆسیال دیموکرات و خاوەن دەستپێشخەرییە، دەبێت ببێتە بڵندگۆی خەڵک، فشارو گوشار بێت بۆ ئەوەی چەوتیەکان راست بکرێنەوەو مافەکانی خەڵک پارێزراوبن.
راگەیاندنی یەکێتی داکۆکیکاری سەرسەختی خەڵک و مافەکانیان بووەو ڕاستگۆیانەو ڕاشکاوانە، دوور لە توندوتیژیی و بەڵاڕێدابردنی خەڵک و کێشەکان کاری کردوە، زمانی رەخنەگرتن و زمانی ئاخاوتنی رۆژانەی خۆی لەموزایەدات پاراستووەو سەرڕاست بووە لە گەیاندنی پەیام و گواستنەوەی ڕوداوەکان وەک ئەوەی هەن.
پێشنیازو راسپاردەکانی کۆنفڕانس ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندتر و ئەم دەستکەوتانە فراوانتر دەکات، نوێگەرانە دەچێتەوە خانەی خزمەت بەخاک و خەڵک.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP