سەد پێچە بە دەورە بكەن و دوژمنی وەهمی دروست بكەن و ناو و ناتۆرەی زبر دابتاشن. خەڵك هەم موچەی دەوێ، هەم هەڵبژاردن.. هەم نانی گەرەكە و هەمیش ئازادی، یانی وەكو دروشمەكەی سەرۆك مام جەلال؛ ( نان و ئازادی). جاران بۆ نووسەران و ئەدیبان بوو، ئێستا بۆ هەموان پێویستە.
وێرای قوربانی و سەبری ئەیوبی ، گەلەكەمان هوشیارە و هیچ مافێكی ناخاتە بری ئەویتریان. هەردووكیان، بگرە هەموویانی پێكەوە دەوێت.
جاران خەڵك، بە شێنەیی و لە دۆخی نۆرماڵی ژیان، دەیتوانی پۆلێنكردنیان یان قۆناغبەندكردنیان قبوڵ بكات و لێی تێبگات، یان چاوپۆشی لە پاش و پێشكردن و كاڵوكرچییەكەی بكات. بەڵام ئێستا مادام تێكەڵكردنی كاغەزەكان وای لێهات وەختی زۆر و رەنجی فرە بە خەسار بچێت، ئیدی كۆمەڵانی خەڵك كاتی زۆریان نەماوە، هەمویان، هەموومافەكانیان، پێكەوە دەوێت.
نە تەخوین، نە تەهوین و نە تەوهین، نابنە ئەلتەرناتیفی (تەوتین).
خەڵك لەو سەری دێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP