بە بڕیارى (بافڵ جەلال تاڵەبانى) بیناى کۆلێجى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیاریى لە خانەقین درووست دەکرێت
بە بڕیارى بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانى) و لەسەر ئەرکى مەکتەبى دارایى (یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان) دەستکرا بە درووستکردنى کۆلێجى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیاریى/ خانەقین.
گوژمەى تەرخانکراو
لە کۆتایی هەفتەی رابردوو دەستکرا بە کارکردن لە پرۆژەکە ، کە گوژمەى (٥٥٥) ملیۆن دینارى بۆ تەرخان کراوە ، بەو بۆنەیەوە سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان سوپاس و دەستخۆشى لە بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانى) دەکات بۆ بڕیارەکەیان و تەرخانکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستکردنى بیناى کۆلێجى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیاری ، کە یەکێکە لە پێویستییە هەنووکەیى و گرنگەکانى کۆلێجی ناوبراو ، هەروەها ڕۆڵى کاریگەری دەبێت لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنیدا .
نۆژەنکردنەوەى بەشەناوخۆییەکان
لەماوەى چەند مانگى ڕابردووش‌دا و لەسەر بڕیارى بەڕێز (بافڵ جەلال تاڵەبانى) دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەى چوار بەشەناوخۆیى زانکۆى گەرمیان لە قەزاکانى کەلار و کفرى کە تا ئێستا کارکردن تیایاندا بەردەوامە، نۆژەنکردنەوەکانیش پێویستییە گرنگەکانى بەشەناوخۆییەکان دەستەبەر دەکات.
قەزاى خانەقین
خانه‌قین یه‌كێكه له قه‌زا كوردنشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان له رۆژهه‌لاتی پارێزگای دیاله. بەشێک له ناحیه‌كانی سەر بە خانەقین کە بریتیین لە قۆره‌توو، مه‌یدان و به‌مۆ.
له دوای راپه‌ڕینی ساڵى 1991 ەوە له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن و له ئێستادا سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانن. بەمەبەستى ڕاپەڕاندنى ئیش و كاری هاوڵاتیان وه‌كو هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێم ژماریه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لەم قەزایەدا كردۆته‌وه كه سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانن.
کۆلێجەکانى زانکۆى گەرمیان لە خانەقین
بەشێک لە زانکۆى گەرمیانیش دەکەوێتە قەزاى خانەقینەوە کە بریتیین لە کۆلێجەکانى (زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیاریى، پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان) و سەرجەمیان نۆ بەش لەخۆ دەگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP