تەندروستیی هەرێمی كوردستان توشبوونی 107 و كەس و گیانلەدەستدانی 6 دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند

تەندروستی
15:59 - 2021-01-05

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، 107 (سەد و حەوت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 6 (شەش) توشبوش گیانی لەدەستدا.
تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەوەشیخستوەتەڕو ، كە لە دوێنێوە 2932 (دو هەزار و نۆسەد و سی و دو) پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون، 107 (سەد و حەوت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 21 (بیست و یەك) لە هەولێر، 32 (سی و دو) لە سلێمانی، 50 (پەنجا) لە دهۆك، 2 (دو) لە گەرمیان، 2 (دو) لە راپەڕین بون.
راشیگەیاندوە، 982 (نۆسەدو هەشتا و دو) توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە، 334 (سێسەد و سی و چوار) لە هەولێر، 175 (سەد و حەفتا و پێنج) لە سلێمانی، 382 (سێسەد و هەشتا و دو) لە دهۆك، 2 (دو) لە هەڵەبجە، 37 (سی و حەوت) لە گەرمیان، 52 (پەنجا و دو) لە راپەڕین بون، هەروەها 6 (شەش) كەس گیانیان لەدەستداوە كە 2 (دو) لە هەولێر، 4 (چوار) لە دهۆك بون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP