مه‌ند جعاز ده‌بێته سویدی
یانه‌ی سێتلێكی سكوتله‌ندی نزیكده‌بێته‌وه‌له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بۆ ریزه‌كانی.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان باسیان له‌وه كردوه ئیداره‌ی یانه‌ی سێلتێكی سكوتله‌ندی به ته‌واوی نزكبونه‌ته‌وه له گواستنه‌وه‌ی موهه‌ند جه‌عازی عیراقی و یاریزانی یانه‌ی هاماربی سویدی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه ئیداره‌ی یانه‌ی سێلتێك بڕی 2 ملیۆن یۆرۆیان پێشكه‌شی یانه‌ی ناماربی كردوه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی جه‌عازی عیراقی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌م پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌مه‌ش جه‌عازی به‌رگریكار ده‌توانێت بۆ وه‌رزی داهاتوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێلتێكی سكوله‌ندی راسته‌وخۆ به‌شداری له ركابه‌ریه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بكات، به‌و پێیه‌ی یانه‌ی سێلتێك هه‌ڵگری نازناوی خولی نایابی ووڵاته‌كه‌یه‌تی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP