سامان یابه لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: دووه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به‌تای خوێنبه‌ربوون له‌كه‌ركوك تۆماركراوه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی تووشبووه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵانه و پیشه‌ی مامۆستایه و دوای ئه‌وه‌ی گومانی په‌تاكه‌ی لێكراوه‌و داخڵی نه‌خۆشخانه كراوه‌و پشكنینی بۆكراوه و ده‌ركه‌وتوه كه‌هه‌ڵگری په‌تاكه‌یه.
وتیشی: توشبووه‌كه له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری چڕدایه له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفای 14له‌كه‌ركوك.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌تی تووشبوونه به‌تای خوێنبه‌ربوون له‌كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌ت كه‌پیاوێكی ته‌مه‌ن 47ساڵان بوو گیرۆده‌ی بوو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP