نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند هه‌وڵی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رپێچی یاسایه.
نوری مالیكی تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی ، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتای به‌نیازه بانگهێشتی ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بكات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا متمانه‌یان لێوه‌ربگرێته‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا متمانه به‌وه‌زیری نوێ ببه‌خشێت،
رونیشیكردوه‌ته‌وه ،ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستا ناتوانێت متمانه له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كازمی وه‌رگرێته‌وه چونه متمانه‌یان له خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رگرتووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامبدرێت بێگومان سه‌رپێچییه‌كی دیاری یاسایه،و ناكرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی به وه‌زیره‌كانی كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت نه‌دابێت و ئێستا بیه‌وێت متمانه‌یان لێوه‌ربگرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP