نێچیرڤان بارزانی: كۆلێژی سه‌ربازیی قەڵاچوالان یادگارییەكی گەورەی سەرۆك مام جەلالە

کوردستان
16:27 - 2022-05-22


لە ڕێوەڕەسمی دەرچوانی خولی 16 كۆلێجی سەربازی قەڵاچوالان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند: بە خێرهاتنی كاك بافڵ تاڵەبانی دەكەم و كۆلێژی 3ی قەڵاچوالان یادگارییەكی گەورەی سەرۆك مام جەلالە.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: پێشمەرگە ڕۆڵێكی گەورەی لە پاراستنی هەرێمی و عیراق هەبووە و هێزی پێشمەرگە پارلەمانی عیراق و چەندین دامەرزاوەی حكومی لە بەغدا پاراستووە و دەبێت حكومەتی عیراق هەموو پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە دابین بكات.

وتیشی: فیدڕاڵبوونی عیراق نابێتە هۆی لاوازبوونی سەروەری عیراق و پاراستنی سەروەری عیراق لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانی عیراق.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە وتیشی: دەبێت هێزی پێشمەرگە ڕێكبخرێتەوە و یەكێتی و پارتی بە باوەڕەوە هەوڵ بۆ ڕێكخستنی پێشمەرگە بدەن و هێزی پێشمەرگە دەبێت بە دوور بێت لە ململانێ سیاسییەكان و هەموو دەبێت ڕێگر بن لە لەتبوونی هەرێمی كوردستان و پەلەش بكریت لە دەستبەكاربوونی لیوا هاوبەشەكان.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: دەبێت داهاتی حكومەت بۆ هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی عیراق كرد كە ڕووبەڕووی ئەو گروپانە ببێتەوە كە ئاسایشی هەرێم تێكدەدەن و وتیشی دەبێت سەروەری هەرێمی كوردستان لەلای وڵاتان جێی بایەخ بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP