به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌شناسی عێراق له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌كه‌ی سبه‌ینێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، 9 پارێزگا ده‌كه‌ونه زۆنی مه‌ترسیه‌وه و خۆڵبارینه‌كه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ریان ، یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ش ( پارێزگای كه‌ركوكه).
ته‌ندروستی كه‌ركوكیش داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه‌و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه چونكه دووچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بن و خۆڵبارینه‌كه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ریان ده‌بێت .
پێشتر، ته‌ندروستی كه‌ركوك ئاماده‌باشی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شه‌پۆلی خۆڵبارین راگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، تیمی ته‌ندروستی و پێداویستی له داوده‌رمان و ئۆكسجینی ئاماده‌كردووه .
هه‌روه‌ك ژماره‌ی هێڵه گه‌رمه‌كانیشیان بۆ فریاكه‌وتنی هاوڵاتیان كراوه ده‌بن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP