عێراق زیادكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێده‌كات

عێراق
20:56 - 2022-05-22



ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی له‌ عەلی رەزا گۆنای باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا كردو زیادکردنی تواناکانی هەناردەکردنی نه‌وتی عێراق لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە تاوتوێكرا،  ئه‌ویش دوای چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییە یاساییەکان.
  
له‌و باره‌یه‌وه‌، نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مڕۆ(٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢)، "وه‌زیری نه‌وت پێشوازی لە گۆنای کردووەو لە میانی کۆبوونەوەیه‌كدا، ته‌ئكید لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات كراوه‌ته‌ و ڕۆڵی کۆمپانیا تورکییەکانش لە پشتیوانیکردن و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و پڕۆژەی نوێ بۆ وەزارەتەکە و کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت باسكراوه‌.

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌، وه‌زیری نه‌وت جەختیكردووه‌تەوە، له‌، گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان  و كاركردن بۆ زیادكردنی تواناكانی هەناردەكردن لە بەندەری جەیهانی توركیاوە، ئه‌ویش، دوای چارەسەركردنی ئاڵنگارییە یاساییەكان، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی عێراق بەدیبهێنێت، لەڕێگەی پڕۆژەو ڕێککەوتنی نوێیه‌وه‌. 

نوسینگەكه‌ی وه‌زیری نه‌وت، روونشیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌و دیداره‌دا گرنگترین دواپێشهاتەکان سه‌باره‌ت به‌ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره‌ (59) ی ساڵی 2012 و گرنگی  ته‌واوكاریی(التكامل) لە پیشەسازیی نەوتدا باسکراون. 

هه‌ر بەگوێرەی بەیاننامەکە باڵیۆزی تورکیاش "ویستی وڵاتەکەی بۆ پپته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕیوە بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP