له‌ كه‌ركوك به‌هۆی خۆڵبارین سه‌دان حاڵه‌تی هه‌ناسه‌ ته‌نگیی تۆماركراوه‌

تەندروستی
10:06 - 2022-05-24



له‌ شاری كه‌ركوك زیاتر له‌ 560 كه‌س توشی هه‌ناسه‌ته‌نگیی بوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، د.سه‌باح نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ته‌ندروستیی گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: ئاماری سه‌ردانی نه‌خۆشیی به‌هۆی خۆڵبارین له‌كه‌ركوك زیادیكردوه‌.

وتیشی: له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تاسه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 24ی ئایاری 2022  566 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوكیان كردوه‌.

جه‌ختشیكردوه‌: نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و ته‌نیا 10نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریدا له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP