خوێندنی باڵا ساڵی داهاتوو خوێندن لەزانكۆكاندا لەناو پۆلدا دەبێت

عێراق
17:56 - 2022-05-24

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق رایگەیاند" ساڵی داهاتوو خوێندن لەزانكۆكاندا لەناو پۆلدا دەبێت.

ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق لەزاری یاسین عیساوی بریكاری وەزیری خوێندنی باڵا بڵاویكردەوە كە خوێندن لەزانكۆكانی عیراقدا لەناو پۆلدا دەبێت هەروەك ساڵانی پێشترو پێش دەركەوتنی پەتای كۆرۆنا، ئەگەر حاڵەتێكی لەناكاو نەیەتە پێشەوە ئەمه‌ش بەگوێرەی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی دەبێت.


 دووپاتیشیكردەوە هیچ بڕیارێك نییە بۆ جیاكردنەوەی هەردوو ڕەگەز لەزانكۆكانی عیراقدا و ته‌نها ئه‌و ده‌نگۆيه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لايه‌تيه‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP