ئەحمەد
تەیب، شێخی ئەزهەر لەبارەی فرەژنییەوە، روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوهو ههرچهند
فره ژنی رهتناكاتهوه، بهڵام دهڵێت، "یەک ژن بەسە" چونكه فرهژنی
"زۆر جار دە بێتە هۆی ستەم لە ژن و منداڵ.
ئهمڕۆ
(25ی ئایاری 2022) ئەحمەد تەیب لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هاوسەرگیریی و فرەژنییەوە
رایگهیاندوه، "ئەو كهسانەی پێیانوایە، بنهما(اصل) لە ئیسلامدا فرەژنییە،
ئهو كهسانه هەڵەن، بابەتەکە زۆر جار ستەمە لە ژن و منداڵیش."
داواشی
لە موسڵمانان كردوه "دووبارە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز به باشی بخوێننەوە لەبارەی
فرەژنی و لە پێش و پاشی ئایهتهكان تێبگەن."
شێخی
ئەزهەر باسی لەوەشکردووە، "پیاوی موسڵمان ئازاد نییە لەوەی ژن بەسەر ژنی یەکەمیدا
بهێنێت، ئەو مۆڵەتە کە ئیسلام داویەتی بۆ فرەژنی پێوەند و مەرجی هەیە، فرەژنی مافە
بەڵام مافێکی مهرجدار.
جەختیکردووەتەوە،
"فرەژنی بەبێ دادپەروەریی حەرامە" و دەڵێت، "بەڵام من لەسەر قەدەغەکردن
ئەو دیاردەیە قسە ناکەم و پشتگیری یاسایەکش ناکەم کە مافی شەرعی لە مرۆڤ بستێنێتەوە،
بەڵام بە هەموو شێوەیەک دژی خراپ بەکار هێنانی دەوەستمەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP