سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: ئه‌م دیداره‌ ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری كۆنگره

کوردستان
11:11 - 2022-05-28

سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: ئه‌م دیداره‌ ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری كۆنگره و ئێمه‌ سیاسه‌تی خۆمان هه‌یه‌و پاشكۆی هیچ حزب و لایه‌ن نابين.
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتيشى: ئومێدمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان چاك بكه‌ی
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ڕاشيگه‌ياند" ده‌بێت رێگه‌ به‌ گه‌نجان بدرێت بێنه‌ پێشه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌مانه‌ توانای گه‌نجانه‌.

 

سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان باش نییه‌ و ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك بكرێت له‌كوردستان كه‌ باڵانسی هێز راستبكاته‌وه‌.
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتيشى پێمانوایه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌ كه‌ ببینه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ی شیعه‌و سوننه‌ و له‌رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ باسی كێشه‌كانی كورد به‌گشتی نه‌كرابوو به‌تایبه‌ت كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: ئێمه‌ پاشكۆی عیراقمان هه‌ڵنه‌گرتوه‌ و ئاماده‌ین هاوكاری ته‌واوی كورد و كوردستان بكه‌ین، ئێمه‌ خۆمان به‌خاوه‌نی 45 ملیۆن كوردی جیهان ده‌زانین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP