لیژنه‌ی كاره‌بای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ َئه‌مساڵ، ده‌گاته 18 بۆ 20 سه‌عات له‌ڕۆژێكدا.
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی هاورده‌كراو له‌ئێرانه‌وه، كه كه‌رتی كاره‌بای عێراق، به‌ڕێژه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی، پشتی پێده‌به‌ستێت. وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌ت، له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان. به‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیادده‌كات.
داخل ڕازی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاره‌باو وزه ڕایگه‌یاند، دوای چه‌ندجارێك، ڕاگیرانی هاورده‌كردنی غاز، بۆریی گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق چاككراوه‌ته‌وه‌و، كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو زیاترده‌بێت.
به‌پێی وته‌ی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاره‌باو وزه، له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا، ڕۆژانه، 18 بۆ 20 سه‌عات كاره‌با ده‌درێت به‌هاوڵاتییان و، گرفتی دابه‌شكردنی كاره‌با، به‌ڕێژه‌ی 89% چاره‌سه‌ركراوه.
ماوه‌ی چه‌ندیین ساڵه، حكومه‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با ده‌دات. به‌ڵام له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی عێراق، دابه‌شكردنی كاره‌با له‌هاویندا كه‌متره، له 10 سه‌عاتی ڕۆژانه‌یه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP