كۆمپانیای (Joby Aviation Inc) رایگەیاند، بڕوانامەی لە ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی (FAA) به‌ده‌ستهێناوه، كه ڕێگەی پێدەدات دەست بە کاری تەکسی ئاسمانی بازرگانیی بکات.
ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه، هەرچەندە بڕوانامەکە مۆڵەتی ته‌واو ده‌دات به كۆمپانیاكه، بەڵام هێشتا كۆمپانیاكه‌یان چه‌ندین ئاسته‌نگ و به‌ربه‌رستی له‌به‌رده‌مدایه کە دەبێت به‌سه‌ریاندا زاڵ بن پێش ئەوەی فڕۆکەكانیان كه جێگای پێنج سه‌رنشین له‌خۆده‌گرێت بتوانێت بە شێوەیەکی یاسایی سەرنشینەکانی بگوازێته‌وه.
بڕوانامەی گوێزه‌ری ئاسمانی(Careers) به‌شی 135 له (FAA)لەنێو سێ ڕەزامەندییه گرنگه‌كانه بۆ بازرگانیكردن به ئۆتۆمبێلەکانی (Joby) کە پلانی بۆ دانراوە بۆ گواستنەوەی ئاسمانیی كه به ته‌واوی به وزه‌ی کارەبا كارده‌كه‌ن لە ساڵی ٢٠٢٤دا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP