رەنگە وەرزی بەهار ڤاكسینی فایزەر بگاتە عیراق

تەندروستی
13:54 - 2021-01-12


سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنیان لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر-بایۆنتێك، لە دوومانگی داهاتوودا پشكی عیراق لەو ڤاكسینە دەگاتە دەستیان، كە بە پێی ڕێككەوتنەكە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆز ڤاكسینی فایزەر-بایۆنتێك دەگاتە عیراق.
ڕاشیگەیاند، بەشداریكردنی عیراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسین بەردەوام دەبێت، كە بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی 180 وڵات تێیدا بەشدارە. وتیشی، پشكی عێراق لە هەر ڤاكسینێك لە هەموو 8 ملیۆن دۆزی ڤاكسینەكە لە 20% دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP