ماسی یه‌كێكه له باشترین خۆراكه‌كان له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و مادده خۆراكییانه‌ی كه دایك و كۆرپه‌له پێویستیان پێیه‌تی.
زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر ماسی ئه‌نجامدراون ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، خواردنی ماسی هه‌فته‌ی جارێك بۆ ئافره‌تی دووگیان سوودی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی مێشكی منداڵ له سكى دايكى، هه‌روه‌ها مه‌ترسی تووشبوون به نیشانه‌كانی ئۆتیزم كه‌مده‌كاته‌وه، له‌و رووه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسپانی كه له‌سه‌ر ٢٠٠٠ دایك و منداڵه‌كانیان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دایكانه‌ی له ماوه‌ی دووگیانی‌دا هه‌فتانه ٣-٤ ژه‌م ماسییان خواردووه، ئاستی زیره‌كی منداڵه‌كانیان به‌رزتر بووه له چاو ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایكیان كه‌متر ماسییان خواردووه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ماسی یه‌كێك بێت له سوودبه‌خشترین خۆراكه‌كان كه‌ده‌توانرێت له كاتی دووگیانی‌دا بخورێت.
له كاتی دووگیانی‌دا پێویسته خۆت له چ جۆره ماسییه‌ك به‌دوور بگریت؟
سه‌ره‌ڕای سووده زۆره‌كانی ماسی، به‌ڵام هه‌ندێك جۆری هه‌یه كه پێویسته له‌كاتی دووگیانی‌دا لێ‌دوور بكه‌ویته‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌وره‌كان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی جیوه‌یان تێدایه و مادده‌یه‌كی ژه‌هراوییه كه‌بۆ كۆرپه‌له گونجاو نییه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆری تریش هه‌ن كه‌له ده‌ریاچه و ڕووباره‌كاندا ده‌ژین و ده‌شێ دووانه‌ی فینیل كلۆریان تێدابێت، كه مادده‌یه‌كی كیمیاییه و زیان به ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كرێت خۆیان له هه‌ندێك جۆری ماسی به‌دوور بگرن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر جیوه‌یان تێدایه وه‌ك( ماسی قرمید، نه‌هه‌نگ، ماسی شمشێر، تونای چاو گه‌وره، ماسی مارلین، ماكرێل)
ئاماده‌كردنى /كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP