ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تۆماركردنی ٧٨٠ حاڵه‌تی نوێی به ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ٢٧ وڵاتی نوێ راگه‌یاند .
ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریی داوه له ئه‌گه‌ری زیاتر بڵاوبوه‌نه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه .
باسی له‌وه‌شكردوه، حاڵه‌ته نوێكانی ئاوڵه‌ی مه‌یمون زۆرترینیان له به‌ریتانیا تۆماركراوه كه 207 حاڵه‌ته، دوای ئه‌ویش، ئیسپانیا‌و پورتگال و كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا دێن .
هاوكات چه‌ند حاڵه‌تێكیش له وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا و باكوری ئه‌مریكا تۆماركراوه .
سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یمون به وڵاتانی عه‌ره‌بیش، رێكخراوی ته‌ندروستی ئاشكرایكردوه، ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته هه‌ریه‌ك له وڵاتانی مه‌غریب و ئیماراتی عه‌ره‌بی .
باسی له‌وه‌شكردوه، سه‌ره‌ڕای تۆماركردنی ئه‌و ژماره نوێیه‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یمون، هێشتا مه‌ترسییه‌كان نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستی به‌رز و له ئاستی مامناوه‌ند ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێ و له وڵاتانی نوێ، ئه‌و كاته دوور نییه مه‌ترسیی ئه‌و ڤایرۆسه بگاته ئاستی به‌رز و ئه‌و كاتیش پێویست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ ده‌كات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP