ته‌ندروستیی عیراق: تائێستا 138 كه‌س تووشی تای خوێنبه‌ربوون هاتوون

تەندروستی
20:09 - 2022-06-05

د.سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، رایگه‌یاند:" ١٣٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٣ كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و نیوه‌ی تووشبووه‌كانیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
د.سه‌یف به‌در راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانیدا ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌ویت ئه‌وا رێژه‌ی مردن بۆ نزیكه‌ی ١٠٠% به‌رز ده‌بێته‌وه‌".

وتیشی: تائێستا له‌ پارێزگای زیقار زۆرترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP