به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی ئاكرێ تۆماركردنی یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوونی له شاره كه راگه‌یاند، كه كچێكی تەمەن 22 ساڵه.
ئەمڕۆ 8ی حوزه‌یرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ئاکرێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه،" له رۆژی 4 ئه‌م مانگه‌دا، كچێكی تەمەن 22 ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی ئاکرێی کردوە کە نیشانەكانی تای خوێنبەربونی تێداده‌ركه‌وتوه، بەو هۆیەوە لەناو نەخۆشخانەی گوڵان خەوێندراوە.
رونیشیکردوەتەوە،" دوای ناردنی نمونی پشکنینی نەخۆشەکە بۆ بەغداد، ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە و دەرکەوتوە توشی تای خوێنبەربون بوە.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، كه ئه‌و کچە توشبووه، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بەئاکرێ بوە و مەڕو ماڵاتیان بەخێوکردوە، دواتر لیژنەیەکیان سەردانی گوندەکەیان کردوە ودەرمان پرژێنیان کردوە و رێنماییان داوەتە کەسە نزیکەکانی و هاوڵاتیانی گوندەکە هەر کەس نیشانەی هەبو، بەزووی سەردانی نەخۆشخانە بکات.
راشیگه‌یاندوه، لەئێستادا نەخۆشەکە دۆخی باشترەو چارەسەرییەکانی بەردەوامن، ئەوەی پێویست بێت لەنەخۆشخانە بۆی ئەنجامدەدەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP