وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە دوێنێوە 4 (چوار) توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 867 (هەشت سەد و شەست و حەوت) توشبوی دیكەش تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆئەوەكردوە لە 24 سەعاتی رابردودا 867 (هەشت سەد و شەست و حەوت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتیی توشبوانش گەیشتە 605416 (شەش سەد و پێنج هەزار و چوارسەد و شازدە) توشبو.
ئەوەشیخستوەتەڕو، 1992 (هەزار و نۆ سەد و نەوەد و دوو) توشبووی كۆرۆناش چاكبونەتەوە و كۆی گشتیی چاكبوانی كۆرۆنا گەیشتە 562575 (پێنج سەد و شەست و دو هەزار و پێنج سەد و حەفتا و پێنج) كەس.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق باسی لەوەشكردوە، لە دوێنێوە 4 (چوار) توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتیی گیانلەدەستدان گەیشتە 12915 (دوازدە هەزار و نۆسەد و پازدە) كەس.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP