چه‌مچه‌ماڵ ــ بەهۆی کەمیی کارەباو ئاو و گرانیی نرخی بەنزین خۆپیشاندا ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان
19:44 - 2022-06-16

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کەمیی کارەباو ئاوی خواردنەوە و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە وێستگەکان، بەشێک لە دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچماڵ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو رێگای سەرەکی کەرکوک-سلێمانیان داخست.

 

ئەو هاوڵاتیانەی گردبوونەوەکەیان ئەنجامدا هەستان بە داخستنی رێگاکە بەهەردوو ئاراستەکەدا ئەمەش وایکرد قەرەباڵغیەکی زۆر دروست ببێت، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغیەکە تا دەهات زیاتر دەبوو بەشێک لە هاوڵاتیانیش بۆ کاری پێویست سەردانی شاری سلیمانیان دەکرد ئەمە وایکرد کەوا کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە بهێنن و رێگاکان بکرێنەوە ئێستا هاتوو چۆ بەهەردوو ئاراستەکەدا ئاسایی بووەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە گردبوونەوەکە سبەینێ دووبارە ببێتەوە ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP